ئایا چۆن بەشێوەیەکی تەندروست (خەنە )ئەدەی لەقژت تاوەکو ببیتە خاوەن قژێکی پڕ و بەهێز ؟؟
زۆرێک لە خانمان دەڵێن ئێمە سەرەڕای سودەکانی خەنە بەڵام کە ئەیدەین لەقژمان پێی ئەوەرێت
بۆ سلامەتی قژتان و بەدەست هێنانی سودە سەر سوڕهێنەرەکانی ( خەنە )، پێویستە بەم شێوازە خەنە لەقژتان بدەن ....
1.سەرەتا قژت ئەکەیتە چوار بەش ، تاوەکو زۆرترین تاڵەکانی قژت خەنەکەی بەرکەوێت و هەوڵبە خەنەکە بگاتە پێستی سەر ، تاوەکو پێستەکە زۆرترین سود وەرگرێت
2. پێویستە خەنەکە بۆ ماوەی 4سەعات پێوەی بمێنێتەوەو هەوڵبە هیچ ڕەنگ و بۆیەک تێکەڵی خەنەکە نەکەی .
3. کە خەنەکە ئەدەی لەقژت نابێ بەهیچ شێوەیەک لەسەری بخەوی تا لێی ئەکەیتەوە ، چونکە ئەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژت .
4. دوای چوار سەعات لێی ئەکەیتەوەو بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ لەسەرخۆو پەلەی لێمەکەو بەهێواشی بە خاولیەکی نەرم ووشکی بکەوە.
5. کاتێک قژت تەڕەو ئەتەوێ شانەیکەی ، ئەبێ شانەکە بەهێواشی لێبدەی چونکە قژ بە تەڕی ناسک ئەبێتەوەو ئەگەری هاتنەدەرەوەی لەکاتی شانە کردن زیاتر ئەبێ .