گۆرانیه‌ك دژی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خانمان بڵاوده‌بێته‌وه
گۆرانیبێژێكی لوبنانی، دژی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر خانمان گۆرانیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه. گۆرانیبێژی لوبنان دۆمینێك حۆرانی، نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی "پێنج خولهك"، له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتوب بڵاوكرده‌وه.
گۆرانیه‌كه باس له‌وه ده‌كات، خانمێك له ناو چێشتخانه‌یه‌ك كار ده‌كات و رووبه‌رووی ده‌ستدرێژی و توانج لێدان ده‌بێته‌وه، خانمه‌كه به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی تۆڵه‌یان لێ ده‌كاته‌وه.
دۆمینیك حۆرانی، له‌ساڵی 1980 له‌دایكبووه، سه‌ره‌تا وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ ده‌ركه‌وتووه دواتر ده‌ستی به كاری گۆرانی كردووه، وه‌ك شاجوانی ئاسیا له ساڵی 2003 هه‌ڵبژێردرا.