• نوێ

    بەم شێوازە چرچو لوچی ڕوخسارت مەهێڵە

    بەم شێوازە چرچو لوچی ڕوخسارت مەهێڵە

    روخسارێکی بێ چرچ و لۆچ ئارەزووی هەموو کەسێکە بە تایبەتی خانمان ، شێوازی ژیانی هەڵە وادەکات چرچ و لۆچی دەمووچاو زووتر لە تەمەنی خۆی دەربکەوێت، ئەمەش نیگەرانی لای کەسەکە درووست دەکات و بە تەمەنتر نیشانی دەدات، گەر تۆش ئەم کێشەیەت هەیە لەگەڵمان بە بۆ خوێندنەوەی باشترین ڕێنمایی تا کێشەکەت چارەسەربێ.

    خواردنەوەی ١٠ پەرداخ ئاو لە ڕۆژێکدا

    شێدارکردنی پێست پێش خەوتن. خۆنەدانە بەر تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ. ئەو سەوزە و میوانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E کە بەرپرسە لە جوان و گەنج مانەوەی ڕووخسار.

    خواردنەوەی کوپێک شیر ڕۆژانە.دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی چای و قاوە بە ڕێژەی زۆر.

    ڕۆژانە خواردنەوەی شەربەتی لیمۆی تازە چونکە مادەی کۆلاجینی تێدایە کە پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە.لە کاتی چارەسەر دا دووربکەرەوە لە بەکارهێنانی ماکیاژ.

    شیری تۆز لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە و لە دەمووچاوتی بدە دوای نیو کاتژمێر بە سابوونێکی وا بیشۆ کە پێستت شێداربکات.

    هەوڵ بدە دڵەراوکێ و تووڕەبوونی زۆر لە خۆت دووربخەیتەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەم شێوازە چرچو لوچی ڕوخسارت مەهێڵە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top