من ژنم
مرۆڤم،وەكوو خۆت
وەك تۆ پێكەنیم خۆش ئەویی، مۆسیقام خۆش ئەویت و حەز ئەكەم قژم بدەم دەست باوە و سەما بكەم، حەز ئەكەم بچمە بەر باران و پیاسە بكەم و گۆرانی بڵێم.
من تەنیا شۆڕشگێڕێكی ژنم و بەس. ئەوەی كە بۆی شەر ئەكەم و ژیانی خۆم لە پێناویا ئەدەم هەر ئەو شتەیە كە پێی دەڵێن ئازادی و شایەنی ئەوەیە كە هەموو شتی بۆ بكەیت و هەموو قوربانیەكی لە پێناودا بدەیت. بەڵام با ئەوەش بڵێم ئازادی لای من ئامانج نیە تەنیا كەرەستەیە بۆ گەیشتن بە ئامانج و لای من ئامانج مرۆڤ بوون و مرۆڤایەتی ژیان كردنە و شەڕ بۆ پاراستنی ئەو بەها و نرخە مرۆڤایەتیانەیە كە تایبەت بە هیج رەگەزێك یان نەتەوەیەك یان ئایینێك یان سنورێك نیە و هی هەموو ئینسانێكە بە هەموو رەنگ و زمانێكەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەتا ئەو رۆژەی كە تەنیا هەناسەیەكیشم مابێت راناوەستم لە شەڕ كردن لە گەڵ هەموو ئەو سیستەم ودەسەڵات و نەریتانەی كە ئەو نرخانە پێشێل ئەكەن و مرۆڤەكانی لێبێبەش ئەكەن.
هەموو مرۆڤَێك شایەنی ئازادی و ژیانێكی بە نرخە.
نووسینی:ماریا کارگەر