چەند زانیاریە لەسەر جەستەی خانمان پێویستە بیزانی
ئەگەر لەو بڕوایەدایت زۆر بەباشی شارەزای هاوسەرەكەتی و لەخۆت باشتر لێی تێدەگەیت، ئەوە هەڵەیت، چونكە چەند راستییەك هەن كە نایزانیت، ئەمەش 16 راستیین سەبارەت بە جەستەی خانمان:
1- تووشی شۆك مەبە ئەگەر بینیت یەكێك لە مەمكەكان لەوی تر گەورەترە و مەڵی جەستەی شێواوە، ئەوە بزانە هەموویان وان.
2- بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی زۆرێك لە توێژەران كردوویانە، سەرنجڕاكێشیی هەندێك ژن بەندە بەو جۆری خواردنەی كە دایكان لەكاتی دووگیانیدا خواردوویەتی.
3- ئەو حەز و سۆز و خۆشەویستییەی ژن لەكاتی سەرجێگایی و پەیوەندییە گەرموگوڕەكان دەریدەبڕێت، بەهەمان شێوەش بەرامبەر ئەو خواردنانە دەریدەبڕێت كە حەزی لێیە، یەكێك لەوانە شكولاتەیە.
4- هەندێك ژن كە لەدایكبوون هەر لە زگماكەوە دوو رەحم یان دوو دەرەچەی زاوزێیان هەیە، رەنگە سەرەتا هەست بەوە نەكات، بەڵام لەگەڵ خوێن بەربوون و شتی نائاسایی لەوانەیە پێی بزانێت.
5- ئەگەر وا هەست دەكەیت ژنەكەت شەڕەنگێز و رقاوییە و هەمیشە لەكاتی دەمەبۆڵە شتەكانی رابردوو دەڵێتەوە، ئەوەش بزانە كە خانمان بەشێوەیەكی سروشتی توانایەكی نائاساییان هەیە بۆ گرێدانەوەی رووداوەكانی رابردوو بە ئێستاوە و ئەوە سروشتی خۆیانە.
6- جەستەی خانمان توانای بەرگەگرتنی ئازار و نەخۆشیی لەپیاو زیاترە، بۆیە بە بەرگەگرتنەكەی سەرسام مەبە.
7- ئەو بۆنەی بەكاری دەهێنیت، دەیوروژێنێت، ئەو چەندینجار زیاتر لە خۆت هەست بە بۆنی پیاو دەكات، بۆنی پیاو دزە دەكاتە لایان و زۆر كاریان تێ دەكات.
8- خانمان شەیدای باوەشن، ئەوكاتە متمانەی زیاترت پێ دەكەن كە بتوانیت زیاتر لە 15 خولەك و بێ بچڕان لە باوەشی بگریت.
9- خانمانی سەروو 40 ساڵ خێراتر دەگەنە ئاستی وروژاندن بە چەند هێندە زیاتر لەو خانمانەی كە لە تەمەنی 20 و 30 ساڵیدان.
10- 75%ی خانمان بە لەدەستدانی شوێنە هەستیارەكان دەگەنە ئاستی وروژاندن، نەك هەر تەنها سەرجێگایی.
11- خانمان زیاتر لە وەرزی هاویندا چێژ لە پەیوەندیی گەرموگوڕ و سەرجێگایی وەردەگرن وەك لە زستان و وەرزەكانی دیكە.
12- هێلكەی خانمان ماوەی 24 بۆ 48 كاتژمێر لەناو جەستەیاندا دەژین، بەڵام تۆو لە دەرەوەی جەستەی پیاو دەتوانێت تا ئەو ماوەیە بژی.
13- ئەو خانمانە زیاتر سەرنجی پیاو رادەكێشن كە ئامادەكاری بۆ منداڵبوون دەكەن و توانای پیتاندنی تۆویان هەیە، نەك ئەوانەی كە بەرهەمیان كەمە.
14- جگەلە هاوسەرگیر و پەیوەندیی سەرجێگایی، هۆكاری دیكەش هەن بۆ لاچوونی پەردەی كچێنی، وەك سواربوونی ماتۆڕسكیل و ئەسپسواری.
15- دەرەچەی زاوزێی خانمان لەگەڵ چوونەناو تەمەنیشیان گەشە دەكات و لە تەمەنی 40 ساڵیدا قەبارەكەی دەگاتە سێ ئەوەندەی ئەوكاتەی لە تەمەنی هەرزەكاریدا بوون، بۆیە ئەوان زووتر دەگەنە ئاستی چێژ وەرگرتن لە پەیوەندییە گەرموگوڕەكان.
16- بەپێچەوانەی پیاو، خانمان هەموو عەقڵیان بۆ گوێگرتن لە چیرۆكێك یان قسەیەكی دیاریكراو تەرخان دەكەن، هەربۆیە ئەوان هەموو شتێكیان لەبیر دەمێنێت