• نوێ

    چارەسەری دڵ تێكەڵ ھاتنى خانمان له ماوەی دووگیانیدا

    چارەسەری دڵ تێكەڵ ھاتنى خانمان له ماوەی دووگیانیدا




    خانمان له ماوەی دووگيانيدا، رووبەڕووى گرفت و ناخۆشى و ئازار دەبنەوه، یەكێك لەوانە، دڵ تێكەڵ هاتنە لە ماوەی یەكەمی دووگیانيدا .

     لە ماوەی دووگیانيدا نابێت دەرمان بەكار بێت، لەلایەن پزیشكانەوە، رێگەی سروشتی دانراوە بۆ خانمانی دووگیان، كە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەر كردنی دڵ تێكەڵھاتن، بەبێ ئەوەی زیانی بۆ كۆرپەلەكەی هەبێت لەوانە:
    خواردنی پارچەیەك نان، یان پسكویت، یان هەر جۆرە میوەیەك لە بەیانیاندا، كە ڕێژەی شەكری خوێن تێیدا كەم بێت، بە شێوەیەك وا لە دایكەكە دەكات، هەست بە كەمی تێكەڵ ھاتنەكە بكات.

     بەكارهێنانی گیراوەی نەعنا و زەنجەفیل،زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی دڵ تێكەڵهاتن. 

    دوور كەوتنەوە لەو خواردنانەی چەوری تێدایە لە ماوەی مانگی یەكەمی دووگيانیدا و، گۆڕینی بە خواردنی وەك شیرەمەنی و سەوزەوات.

     دوور كەوتنەوە لەو بۆنە تیژانەی دەبنە هۆی بێزاری بۆ دایكانی دووگيان،وەك جگەرە و قاوە و هەندێ‌ بۆنی تیژ .
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چارەسەری دڵ تێكەڵ ھاتنى خانمان له ماوەی دووگیانیدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top