• نوێ

    گریانی مانگ

    گریانی مانگ
    چاوم هەڵهێنا سور و پڕ فرمێسک
    نەمدا نەفەسی  نەیبڕێ هەنسک
    دەم بە پێکەنین و چاو پڕ گریانم
    سەربازی وونی شەڕ ژیانم
    سەرم سوڕماوە لەیاسای ژیان
    بۆ لەگەڵ خەما کردمی دەست لەملان
    نەئەو بێ منە و نەمنیش بێ ئەو
    بوینەتە هاوڕێ وەک کوێستان و کەو
    نەئەو دوور لەمنە نەمن لەئەو جیا
    بوینەتە هاوڕێ وەک بەرد و چیا

    نووسینی سومەیە جەلال ڕەشید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گریانی مانگ Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top