• نوێ

    پێشکەشکارێکی دیکەی پێشووی نێت ھەڕەشەی دادگا لە نێت تیفی و ئەڤین دەکات

    پێشکەشکارێکی دیکەی پێشووی نێت ھەڕەشەی دادگا لە نێت تیفی و ئەڤین دەکات :

    ئارام نەوزاد پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی نێت تیفی ھەڕەشە لە ئەڤین ئاسۆ و کەناڵی نێت دەکات و سکاڵای یاسایان لەسەر تۆمار دەکات .
    وەک لە پۆستێکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی:

    سڵاو بۆ هەموو لایەک بەڕێزان زور جارلە دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاردەکەی تەواوی تەمەنت لە ئاهی پەشیمانی بەسەر �دەبەی، زۆر جار پەنجەکانت مۆم بن گڕی تێەر دەدرێت لەلایەن ئەو کەسانەی کەخۆیان بە فریشتەی کۆمەڵگا دەزانن، ئەم وێنەیەی دەیبینن باجی ئەو دەزگایەیە کە بێ ئاگاداری ئێمە پەیوەندییەکی لە پڕ داخلی ناو ستۆدیۆ دەکات بێ ئەوەی خاوەنەکەشی ئاگاداربێت، سەیرە ساڵەکانی خزمەتت پێچەوانە بێتەوە و وەکو تۆمەتبار سەیر بکرێیت، لە کاتێکدا تۆ سەرقاڵی کاری ڕاگەیاندن بیت و بەڕێوبەرەکەشت لە کەنار دەریا خەریکی ئەسمەر کردنی دەموچاوی بێت، تۆ لەبەردەم دادگا بیت و بەڕێوبەرەکانی پێشووت خۆیان لە کێشەکانت �بدزنەوە ، لەکاتێکدا ئەو دەزگایە پارەی چەندین پێشکەشکاری بەتوانا و بەڕێز قەرزار بێت ، ئیتر پێویستە هەموومان �چاو لە ئاستی ڕاستییەکان دانەخەین بزانین فریشتەو ئەهریمەنی دۆزەخ کێن!!! پێم خۆشە هەموو ئەو کەسانەی لەو دەزگایەی من کارم لێ کردووە یاخی ببن و داوای مافی خۆیان بکەن تێبگەن لەوەی شاژنی شاشەکان ئیبلیسێکە خەریکی خەڵەتاندنی �منداڵی هەژار و گەنجی کارامەیە ، وەمنیش�بەبەڵگەوە بۆتان دەسەلمێنم پارە خواردن و �ئاوخواردن لەلای ئەو دەزگایە بووە بە پیشەی لەمێژینەیان ،ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەوانەی بە ناوی ڕاگەیاندنەوە بوون بە دز و چەتەی گیرفانی منداڵی هەژاران ڕابماڵدرێن ، وە لەبەر ئەوەی من لە دەزگایەکدا نەماووم کەپێشتر تێدا کارم کردووە و ئامادەش نیم باجی کارە قێزەونەکانی ئەوان بدەم خاڵی کۆتا دێر بۆ ئێوە بەجێدێڵم.
    ئارام نەوزاد یەکێک لە پڕۆگرامەکانی نێت تیفی پێشکەش دەکرد لەگەڵ دوو ھاوکاری بەڵام دوایی ماوەیەک لەو کەناڵە نەما.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پێشکەشکارێکی دیکەی پێشووی نێت ھەڕەشەی دادگا لە نێت تیفی و ئەڤین دەکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top