• نوێ

    وەزارەتی پەروەردە لەبارەی 1ئایارەوە ڕونکردنەوە ئەدا


    وەزارەتی پەروەردە لەبارەی 1ئایارەوە ڕونکردنەوە ئەدا

    وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی یەکی ئایار روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێ، قوتابخانەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەپێی خشتەکانی خۆیان دەڕۆن.

    لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە سلێمانی و دەوروبەری نەکراوە، بەڵام شۆڕش غەفوور، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی راگەیاندنی بایکۆت بۆ ماوەیەکی زۆر لە وەرزی خوێندنی 2017 - 2018 دا، پشووەکە سنووری سلێمانی و دەوروبەری ناگرێتەوە.

    لەبارەی قوتابخانەکانی هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆکیش شۆڕش غەفوور گوتی: "قوتابخانەکانی هەولێر و دهۆک بەپێی خشتەی خۆیان دەڕۆن، ئەگەر سبەی سێشەممە یەکی ئایار، تاقیکردنەوە دانرابێت ئەوا دەبێت دەوام بکەن، ئەگەر تاقیکردنەوەشیان دانەنابێت، ئەوا  پێویست ناکات دەوام بکەن".

    حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵیش یەکی ئایاری کردە پشووی فەرمی. سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەپێی یاسای پشووكان لە پەرلەمانی كوردستان، سبەی سێشەممە 2018-5-1 لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا نەبێت كە بەهۆی ئەزموونەكانەوە رێنمایی تایبەت بە خۆیان هەیە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: وەزارەتی پەروەردە لەبارەی 1ئایارەوە ڕونکردنەوە ئەدا Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top