وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێم داوای لە خوێندکاران کرد فریوی ئەو هەواڵانە نەخۆن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە و ڕاشیگەیاند، بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە بڕیار و هەواڵێک سەردانی پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە بکەن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "هەموو قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست بە گشتى و خوێندکارانى پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى و دوانزەى ئامادەیی بەتایبەتى ئاگادار دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک سەرنجى هەواڵى هەڵبەستراو و فریودەرانەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى فەیسبووک و ئینستاگرام نەدەن کە لە بەرژەوەندى ئەوان و داهاتوویان کار ناکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە خوێندکاران بۆ وەرگرتنى دواهەمین بڕیارى فەرمى و هەواڵەکانى وەزارەتى پەروەردە و پڕۆسەى خوێندن، سەردانی پەیجی فەرمى وەزارەتى پەروەردە بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بایکۆتی مامۆستایان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە و لە چوارچێوەیەشدا بڕیارە سبەینێ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەبچێت