هونەر مەندێک لەشاری سلێمانی کۆچی دوای کرد
به‌یانى ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندى لاو سەنگەر حەمە غەریب ناسراو بە " سەنگەر چاوشین" به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایى كرد.
ئاسۆ جه‌مال موختار هاوڕێى هونه‌رمه‌ندى لاو سەنگەر حەمە غەریب له رێگه‌ى ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك ده‌ڵێت " به‌یانى ئه‌مڕۆ پێیان راگه‌یاندم هونه‌رمه‌ندى لاو سەنگەر حەمە غەریب ناسراو بە " سەنگەر چاوشین " كه ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشه به‌یانى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.
سەنگەر حەمە غەریب له دایكبووى ساڵى 1983 شارى سلێمانییه،هاوسه‌رگیرى كردووه خاوه‌نى منداڵه، له ژیانى هونه‌ریدا به‌شدارى چه‌ندین كارى نواندن و دراما و كردووه، له ساڵى 2012 تا 2014 ، له كه‌ناڵى knn به‌شدراى چه‌ندین به‌رنامه‌ى ئه‌م كه‌ناڵه كردووه.