• نوێ

    داینەسۆرە باڵدارەکان

    داینەسۆرە باڵدارەکان

    بریتانیا - توێژینەوەیەکی زانستی ٦ جۆری نوێی Pterosaurs   ئاشکرا دەکات
    لە توێژینەوەیەکی نوێدا زانایانی بریتانیا شەش جۆری جیاواز  لە داینەرسۆری باڵدارکە بە پتێرۆسۆرس ناودەبرێت،  لە ناوچەکانی مەراکیش ئاشکرا دەکەن کە چەندین زانیاری گرنگ و شاراوە لەخۆ دەگرێت.
    لەگەڵ بەردەوامبوونی توێژینەوە زانستیەکاندا ساڵانە دەیان زانیاری گرنگ  ئاشکرا  دەبێت لە سەرجۆری داینەسۆرەکان و ھەموو ئەو زیندەوەرانەی کە بەر لە میلیۆنان ساڵ لەمەوبەر لەسەر ھەسارەی زەوی ژیاون، ھاوکات لە دواھەمین توێژینەوەشدا زانایانی بریتانیا ٦ جۆری نوێ لە داینەسۆری باڵدار یاخود پتێرۆسۆرس ئاشکرا دەکەن کە بە نزیکەی ٦٦ میلیۆن ساڵ بەر لەئێستا لەسەر زەوی ژیان لە سەردەمی داینەسۆرەکاندا.
    ھاوکات دکتۆر نیک لۆنگریچ وەک سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە سەبارەت بە جۆرە نوێیەکانی پتێرۆسۆرس ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەم جۆرە بوونەوەرانە  کە بە داینەسۆری باڵدار  دەناسرێن، لەسەردەمی داینەسۆرەکاندا گەورەترین باڵندەبوون لەسەرزەوی و خاوەنی کۆمەلێک تایبەتمەندی زۆر جیاوزبوون بە بەراورد بە باڵندەکانی ئێستا، ئەوەش پاش ئەوە توێژینەوە زانستیانە دێت کەلەسەر پاشماوەی ئێسکە بەبەردبووەکانی ئەم بوونەوەرانە  لە ناوچەکانی مەراکیشدا ئەنجام دراوە.
    جێی ئاماژەیە نھێنی ئەم شەش جۆرە جیاوازەی پتێرۆسۆرس لەوەدابووە کە خاوەنی ئێسکێکی زۆر بەھێزو  کێشکی کەم بوون، کە ئەوەش یارمەتیدەری فرێنی جەستە زەبەلاحەکانیان بووە، ھەروەھا  دەرکەتووە کە ماددەی پێکھاتەی ئێسکەکان ھاوشێوەی ماددەی  کاربۆن فایبەربووە کەلە ئێستادا لە دروستکردنی مۆتۆربایکدا بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێ دەبەسترێت، ئەوەش چونکە ماددەیەکی زۆر بەھێزەو خاوەنی کێشێکی زۆر کەمە.
    بەپێی سەرچاوەکانیش درێژی ھەر یەک لە باڵەکانی گەورەترین جۆری  پتێرۆسۆرس لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ مەتربووەو، سەرباری ئەو قەبارەیە گەورەیەش توانیویەتی بەئاسانی ھاوسەنگی خۆی لە ئاسماندا ڕابگرێت و  نێچیرەکانی ڕاوبکات. سەبارەت بە ماوەکانی لە ناوچوون و قڕبوونی ئەم بوونەوەرە  یاخود پتێرۆسۆرس، توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات لە ھەمان کاتی لەناوچوونی داینەسۆرەکاندا بووە، ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو بیربۆچوونانەی پێشووترە  کە پێی وابوو پتێرۆسۆر بە میلێۆنان ساڵ پێش داینەسۆر لە سەر زەوی ژیاوەو بوونی ھەبووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: داینەسۆرە باڵدارەکان Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top