• نوێ

    بانگخوازێکی سعودی سەماکردن حەلالە

    بانگخوازێکی سعودی سەماکردن حەلالە

    بانگخوازێكی سعودی: سەماكردنی ژن بە سێ‌ مەرج دروستە

    بانگخوازێكی سعودی، كە بە فەرمی ڕێگە پێدراوە بۆ دەركردنی فەتوا ڕایدەگەیەنێت، كە سەماكردنی ژن لەسەر داوای هاوسەرەكەی بە سێ‌ مەرج دروستە و مەرجەكانیش پەیوەستن بە مۆسیقا و ئەو شوێنەی سەماكەی تێدا دەكرێت، لەگەڵ ئامادەبووان.

    شێخ عەبدوڵا مونیع، ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ ڕێگرێك نییە لەبەردەم ئەوەی ژنێك سەما (رقص) بۆ مێردەكەی بكات لە ناو ماڵی خۆی و بەبێ‌ مۆسیقا و هیچ كەسێك نەیبینێت.

    بەپێی ڕۆژنامەی (عاجل)ی ئەلكترۆنی سعودی، ئەو بانگخوازە لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی تا چەند ژن دەبێت گوێڕایەڵی مێردەكەی بێت ئەگەر كارەكە پەیوەست بوو بە سەماكردن، وتی، "ئەوە هیچ قورسی تێدا نییە هەرچەندە ئەوە سەرپێچی دینی خوا نییە، چونكە سەمای ژن بۆ هاوسەرەكەی ئەگەر داوای لێ‌ بكات بەو مەرجانەی باسم كرد هیچ ڕێگرێكی نییە".
    سعودیە ژن ئيسلام

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بانگخوازێکی سعودی سەماکردن حەلالە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top