هەندێ جار پەیڕەوی ڕێجیم دەکەیت و ئەنجامەکەی زوو دەرناکەوێت، هەربۆیە لێرەدا تێکەڵەیەکی زۆر بەهێزت پێشکەشدەکەین کە یارمەتیت دەدات لە ماوەی 4 ڕۆژدا نزیکەی 4 کیلۆ کەمبکەیت.
کەرەستەکانی ئەم تێکەڵەیە:
-8 کوپ ئاو
-1 کەوچکی گەورە زەنجەفیلی لە ڕنەدراو
-12 گەڵای نەعنای تازە
-1 کەوچکی گەورە نەعنای وشککراو
-1 خەیاری جنراو
-1 لیمۆی قاشکراو
چۆنیهتى ئامادهكردن و بهكارهێنانى
هەموو کەرەستەکان تێکەڵبکە و تاوەکو ڕۆژی داهاتوو لە سەلاجەدا هەڵیبگرە، ڕۆژانە 4 کوپ پێش ژەمی بەیانیان و پێش خەوتن بخۆرەوە و لە ڕۆژی دووەمەوە ئەنجامەکان دەردەکەوێت بە مەرجێک لەگەڵیدا ڕجمێکی قورس پەیڕەوی بکەیت و وەرزش ئەنجام بدەیت.