سبەی تەرمی کەسایەتیەکی کورد دەهێنرێتەوەکوردستان
سبه‌ی ته‌رمی عه‌زیز شێخ ره‌زا ده‌هێنرێته‌وه كوردستان
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (عه‌زیز شێخ ره‌زا) سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان له‌بواری خه‌بات و كاری مرۆیی‌دا، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی سوید گیانی سپارد، سبه‌ی رێككه‌وتی 28/3/2018 ته‌رمه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گاته كوردستان.
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێز (عه‌زیز شێخ ره‌زا) سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازیی و بارزانی و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ده‌زگایه كه بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له‌بواری خێرخوازیی و مرۆڤدۆستیدا خزمه‌تی به‌رچاوی كردووه. به‌ناوی سه‌رۆكی ده‌زگا و ته‌واوی كارمه‌ند و خۆبه‌خشانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین. داواكارین له خوای گه‌وره خوالێخۆشبێت بخاته به‌ر سێبه‌رو ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه مرۆڤدۆست و خێرخوازانی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رۆژی چوار شه‌ممه رێككه‌وتی (28/3/2018) كاتژمێر (9:00) پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبێت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ده‌كات هه‌ر هه‌مان رۆژ له مه‌راسیمێكدا به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌ی له‌شاری رانیه به‌ڕێ ده‌خرێت.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می ته‌عزیه‌باری بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ها ناوداری كوردستان، هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ (پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی) له شاری رانیه پرسه داده‌نرێت له مزگه‌وتی (مسته‌فا عه‌لی). هاوكات رۆژی شه‌ممه له شاری هه‌ولێر له مزگه‌وتی (جه‌لیل خه‌یات) كاتژمێر (1:30)ی پاش نیوه‌ڕۆ پێشوازی له میوانه به‌ڕێزه‌كان ده‌كات.
بیۆگرافیای به‌شێك له وێستگه‌ی ژیانی عه‌زیز شێخ ره‌زا
• له‌ساڵی (1939) له شاری رانیه له دایكبووه
• ساڵی (1956) په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه
• ساڵی (1959) بۆ خوێندن چۆته پراگ له چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو.
• ساڵی (1966) په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه.
• ساڵی (1967) بۆته به‌رپرسی ته‌كنیكی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراق.
• یه‌كێكه له هه‌ڵگرانی میدیالیای بارزانیی نه‌مر
• ساڵی (2005) بۆته سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
• یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی كردووه.
• ساڵی (2017) به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیه‌وه ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كێشاوه‌ته‌وه.
• له‌رێككه‌وتی ( 20-21 / 3/2018) له وڵاتی سوید به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.