• نوێ

    کانی ئاشقانی هەڵەبجە

    کانی ئاشقانی هەڵەبجە 

    بەو بایە ئەژیم
    کە لە هەڵەبجەوە بۆم دێ
    بەو داخەوە ئەمرم من
    کە  عروبەی عیراق و
    بەنی زۆڵەکانی کوردایەتی
    منیان کردە هەتیوی جەنگ
    بەو زامەوە ئەتلێمەوە
    کە 30 ساڵە زوخاوی لێ ئەچۆڕێ
    بەڵێ من شریتی عومری ڕەشم
    مەحکومی قەدەری خۆمە
    کەچی عەجەب لەم دڵەم
    تا ئەم ساتەوەختەش
    هەر بەو بایە ئەژیم من
    لە گەڕەکی کانی ئاشقانی هەڵەبجەوە
    لەوێوە هەڵی کردبێ .
    عوسمان قادر

    15 . 3 . 2018

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کانی ئاشقانی هەڵەبجە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top