• نوێ

    کۆمپانیای فەیسبووک تووشی رەخنەو زەرەرێکی زۆربوو

    کۆمپانیای فەیسبووک تووشی رەخنەو زەرەرێکی زۆربوو

    ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە دوای ئاشکرا بوونی خراپ بەکارهێنانی زانیاریی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و سەرهەڵدانی جوڵانەوەیەکی رەخنەگر لەو تۆڕە، بەهای پشکەکانی فەیسبووک لە ماوەی هەفتەیەکدا، ٥٨ ملیار دۆلار دابەزیوە و بە هەزاران کەسیش ئەکاونتەکانی خۆیان لە فەیسبووک داخستووە و ناچالاک کردووە.

    ئەوەش لە کاتێکدایە، مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی فەیسبووک بە فەرمی داوای لێبوردنی کردووە و ڕایگەیاندووە کۆمپانیاکەی سەرقاڵی تاووتوێکردنی کۆمەڵە ڕێکارێکە بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی کێشەیەکی لەو جۆرە.

    بی بی سی ئاماژەی بەوەش کردووە کە دانپێدانانەکەی زوکەربێرگ بە هەڵەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نەیتوانیوە یارمەتی دامرکاندنەوەی لێشاوەی ڕەخنەکان لەو تۆڕە و کەمکردنەوەی بەهای پشکەکانی بدات و زۆربەی ئەو کەسانەش وەبەرهێنانیان لە فەیسبووکدا کردووە، دەستیانکردووە بە فرۆشتنی پشکەکانیان.

    ئەم کێشەیەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەو کاتە سەریهەڵدا کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کۆماپانیای کەمبریج ئانالیتیکا کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی سیاسییە، توانیویەتی دزە بکاتە ناو ئەکاونتی تایبەتی ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک و بەو شێوەیە لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦دا دروستکردووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کۆمپانیای فەیسبووک تووشی رەخنەو زەرەرێکی زۆربوو Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top