• نوێ

    رۆژی عارفەی ٨ مارس کەدەکاتە ٧ مارس

    رۆژی عارفەی ٨ مارس کەدەکاتە ٧ مارس

    لە عارفەی مارسەوە دیاریو گوڵی سور دەستی پێکرد بەلام من  چاوەرێ بوم گوڵێکی رەنگ کاڵی وەنەوەشەییم بۆ بهێنی 
    هەموو سالێک چەپکێ گوڵی سوور سوور لەم رۆژەدا وەک جاڵجالۆكە بەسەروسینگمدا هەڵدەواسن .گوڵەکان بۆنی درۆو درامایان لێدێت  ،سیمای  گوڵەباخە دەستکردەکانە و هەموو ساڵێک هەمان بۆن  هەمان رەنگ هەمان باخەوان لە هەمان گوڵدان هەمان سەرمێز و هەمان ووشە !
    چاوەرێ ببوم ئەم جارە گوڵێکی وەنەوشەییم بۆ بێت ، بەڵام لە شادرەختێکی هێندە راستگۆ
    کە بێ یادو بێ نیاز لەئامیزم بگرێ ، دەمویست پەل بەپەلی گوڵەکان  تک تک ماچیان لێ ببارێ .دەمویست هەرپەڕەی گوڵێک رۆمانێک بێت لەعیشق و تەبایی لەگەڵ بۆنکردنیان لێوەکانم هەلمژێ .
    دەمویست بێ یادو بێ نیاز بۆنی گوڵە نارنجێک بکەم  جیاواز لە بۆنی عەترە گرانبەهاکان
    خوازیاربووم دیارییەک وەرگرم لە چەشن و رەنگی پەلکەزێرینەی دوای نمەی باران
    هەر چاوەرێم کرد بەڵکو بێێت لەبری (فاتیمە) و (بەناز) و (سنوور) و (دوعا) و (شۆخان)ەکان تێڕ تێڕ ماچم کەیت، بەلام تۆ نەهاتی؟!  ژنینە ئێوەدەزانن  هەم دیارییەکە و هەم بۆنەکان لە دڵی(دوعا) عاشقە خیرنەدیوە کان دەچن کە لەم رۆدا وەریدەگرن ؟
    ساڵەهایە من عاشقم وکوڕێکم خۆشدەوێ رۆژی هەزارجار لە دیوانی رۆحمدا دێر بە دێری هۆنراوەکانم بە قەدوباڵای ئەودا هەڵدەدا،  پێم وابوو لەم رۆدا ئەم پیاوگەلەی گوڵی سوری دەستکرد ئەبەخشنەوە فەرشێکی سورو ئاوازێکی فرینم بۆدەکەنە دیاری تا بەئازادی بفرم تا بەئازادی بانگی مەعشووقەکەم بکەم  کەچی هەمان زورنای ناسازو هەمان بەیتوبالۆرەی گوێ ئاگردانی خامۆش
    زۆرێک هەن لەم رۆژەدا بەم بۆنەیەوە بەنیازی ساتێک مەست بون  سەدان جار پێیان وتم شاهی من خانمی من ئازیزم !! بەڵام هێشتا بۆ یەکجار پیاوێک نەهات راستگۆیانە پێم بڵێ خۆشم دەوی! ئای چەنێک بێزارم لە وهەموو هۆنراوە پلاستیکانەی ساڵەهایە بەسەر چاوبرۆی کزۆڵەمدا هەڵدەدرێت  چەنێک تێڕم لەو داستانانەی لە ژوانی عاشقە ئازادەکانی پاریس دەچن . دەمەوێ بڕشێمەوە لەوهەمو درۆیە! لەو هەمو وەسفە ناراستەی لەشولارو قەدوبالای نارێکم  کە لە پرژەی سەر شەپۆلەکان دەچێت
    ئای چەنێک پێدەکەنم  کاتێک ئەوانە دێن و دەڵێن خانمی چاومەست! چ درۆیەکی بێ باڵە کاتێک دەڵێن سەروسینگت شیرینە چ درۆیەکی بێ قاچە کاتێ دەلێن لێوەکانت بزێوە چ درۆیەکی رەنگ پەریوە  !
    من چاوەرێی تۆم هەی پیاوی من  تەنانها تۆ ساڵانێکە دەمەوێ لەگەڵ تۆدا بگەوزێم!
    لەودەستە گولە سورە پلاستیکانە گەرێ دەمەوێ هاوکێشەکان ئاڵوگۆرکەم گوڵی سورو شیعاری زەبەلاحو بەلێنی هەلقرچاومان ناوێ
    دەمەوێ من من بم تۆش تۆ! لە هەناسەدانتەوە بۆنی خۆشەویستیت بکەم هەی پیاو نەک بۆنی فەرەنسییم بۆ بکریت ،دەمەوێ لە تروسکایی چاوتەوە تال بە تالی برژانگت ببژێرم هێندە عاشقانە لێت بڕوانم لێم بڕوانی نەک لە پاکەتێکی قەشەنگدا دیاری و کالایەکی کڕدراوم پێ بدەیت. دەمەوێ هەر چی لیک و ئاوی دەمتە برژێتە نێو گەرووم ! نەوەک لە رێستۆرانێکی گرانبەها بەم بۆنەیەوە نانێکم بۆ بکڕیت !
    دەمەوێ سینگم هێندە لەسینگت بخشێت تا ببێتە یادگاری ساڵی ئایندە نەوەک بە دانانی وێنەیەکم لە فەیسبوک پێت وابێت یادگارییم لا دەمێنێ

    نووسینی:خەندان جەزا

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: رۆژی عارفەی ٨ مارس کەدەکاتە ٧ مارس Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top