چارەسەرکردنی ئازاری جومگە و ئەژنۆکان
ئازاری جومگەکان یەکێکن لە نەخۆشیە باوەکان و زۆربەی کەسەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
چەند پێکهاتەیەکی خێراو ئاسان و کاریگەر دەبنە هۆی چارەسەرکردنی ئازاری جومگە و ئەژنۆکان:
سرکەی سێو: بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسیدەکان، سرکەی سێو کاریگەری زۆری هەیە لە بنەبڕکردنی ژەهری ناو جەستە و جومگەکان، بۆئەم مەبەستە ڕۆژانە کەوچکێکی چێشت بکەرە پەرداخێک ئاوەوە و بیخۆرەوە، یاخود پەرداخێک سرکە بکەرە تەشتێ ئاوەوە و خۆتی پێ بشۆ.
زەیتی زەیتون: دەوڵەمەندە بە دژە هەوکردنەکان، ڕۆڵێکی باش دەگێڕێت لە هێورکردنەوەی ئازارەکان و کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان.
زەردەچەوە: یەکێکە لە ئارامکەوەوەکان، دەبێتە چارەسەری هەوکردنی جومگە و ئەژنۆکان، تێکەڵکردنی یەک کەوچک زەردەچەوە و کەوچکێک هەنگوین و پەرداخێک ئاو باشترین چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی ئازاری و هەوکردنی جومگەیان هەیە.