لێم تێبگە
کە دەڵێم بیرت دەکەم
ترسیی چاوەڕوانیت
بە خەیاڵی هاتنت
لە خۆم دەردەکەم
لێم تێبگە
کە دەڵێم چاوەڕێم
واتا هێشتا هیوام وایە
ڕۆژێ دێ و
ڕێت هەڵە بکەوێتە ڕێم
لێم تێبگە
کە دەڵێم یادت دەکەم
چونکە دڵنیام
هەر من نیم
بە ناویی پیاوەتی
گریان لەخۆم تەرک دەکەم
عەباسی فەنایی