• نوێ

    هەواڵێکی خۆش بۆ پەنابەرانی کورد


    هەواڵێکی خۆش بۆ پەنابەرانی کورد

    بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی ھەرێم داوایەکی بەپەلە ئاراستەی ئەو پەنابەرانە دەکات کە بەزۆر ڕەوانەی ھەرێم کراونەتەوە یان بەخواستی خۆیان گەڕاونەتەوە، بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیەش بڕی ئەو پارەیە ئاشکرادەکات کە پێیان دەدرێت.

    شاکر یاسین بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ھەرێم ڕاگەیاند، “ئەو ھاوڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات بەھەر شێوەیەک لەشێوەکان دەگەڕێنەوە ھەرێم، چ بەخواستی خۆیان یان بەزۆر ڕەوانەیان دەکەنەوە داوایان لێدەکەین سەردانی نوسینگەکانمان لەھەرێم بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان”.

    سەبارەت بەئامانجی ناونوسکردنیان شاکر یاسین وتی:”تۆمارکردنی ناویان بەئامانجی قەرەبوکردنەوەو ھاوکاریکردنیانە، چونکە ئێمە پڕۆژەیەکی تایبەتمان ھەیە کەچەند مانگێک دەخایەنێت و 500 پەنابەر لەخۆدەگرێت، بۆ ئەوەی لەسەر ئەرکی ئەڵمانیاو چەند ڕێکخراوێک قەرەبویان بکەینەوە”.

    ڕونیشیکردەوە، ئەوانەی لەقەرەبوەکە سودمەنددەبن بەتایبەت، پەنابەرانی ئەڵمانیان، ھاوکاریەکەش دوو جۆرە (مادی و تەکنیکی)، مادیەکە بەبڕی ھەزار یۆرۆیە”.

    سەبارەت بەھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمیش سەبارەت بەڕەوانەکردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لەئەوروپا شاکر یاسین جەختیکردەوە، “سیاسەتی حکومەتی ھەرێم بریتیە لەدژایەتیکردنی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران، بەڵام ھەرکەسێک ڕەوانەدەکرێتەوە پێویستە سەردانی نوسینگەکانی کۆچ و کۆچبەران بکات بۆ ئەوەی ھاوکاریی بکرێت”.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هەواڵێکی خۆش بۆ پەنابەرانی کورد Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top