لەگوندێکی سەربە قەزای بەردە ڕەش پیاوێک دەسڕێژی گوللە دەکات و بەهۆیەوەهاوسەرەکەی و کوڕێکی دەکوژێت.
ئەمڕۆ 17/3/2018 کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لەگوندی ئیسماوای قەزای بەردەڕەش سەربە پارێزگای دهۆک پیاوێک لەبەر درگای ماڵەکەی دەسڕێژی گوللە بەناو خێزانەكەیدا دەکات و بەهۆیەوە ژنی دووەمی و کوڕێکی تەمەن 17ساڵی کوژێت کوڕێکی دیکەشی بریندار دەکات و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت، لەئێستاشدا لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.
ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەو پیاوە چوار هاوسەری هەیە و دوان لە هاوسەرەکانی عەرەبن
ئامادەکردن:
نەشمیل یاسین