چەند کارێک بوئەوەی تووشی خەمۆکی نەبی کەلەخۆشەویستەکەت جیابوویتەوە
جیابوونەوە دەبێتە هۆی توشبوون بە خەمۆکی و ناخۆشییەکی زۆر، چونکە تۆ کەسێك لە دەست دەدەیت، هەروەها جیابوونەوە رووداوێکە لە ڕووداوەکان کە زۆربەی کەس رووبەڕووی دهبێتهوه.
پێویستە ئەم چالاکییانە ئەنجام بدەیت لە دوای جیابوونەوە:
١- گەشت بکە و شوێنەکەت بگۆڕە بۆ ماوەیەك: دووربکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە ئەوت بیر دەکەوێتەوە، گەشت بکە لەگەڵ هاوڕێکانت بۆ شارێك بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەربەریت.
٢- گۆڕانکاری بکە لە قژت: بڕینی قژت یان رەنگەکەی بگۆڕە، جلوبەرگی تازە بکڕە و ئەو جلانە لەبەر بکە کە حەزت لێیەتی، دیکۆری ژووری نوستنەکەت بگۆڕە، ئەم گۆڕانکارییانە یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی رزگارت بێت لەم قۆناغە بە باشی.
٣- چالاکی وەرزشی جۆراوجۆر ئەنجامبدە، بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە پەستانی دەروونی و پیاسە بکە.
٤- لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرە دەرەوە بۆ ئەوەی لەو ناخۆشییە رزگارت بێت، قسە بکە لەگەڵ هاوڕێکانت سەبارەت بەو شتانەی کە بێزارت دەکات، قسەکردن لە بارەی جیابوونەوە هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە، بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیا بیت.
٥- دەتوانیت ئەو شتانەی کە بیری لێدەکەیتەوە لەسەر وەرەقەیەك بنووسیت و لە دڵتدا نەیهێڵیتەوە، لەبەر ئەوەی کاغەز باشترین هاوڕێیە لە تەنگانەدا.
6- زۆر بجوڵێرە و دامەنیشە و زۆر بیرمەکەرەوە