• نوێ

    ئەڤین ئاسۆ بزانە لەسلێمانی چی کردوە

    ئەڤین ئاسۆ بزانە لەسلێمانی چی کردوە

    خانمە پێشکەشکاری ناسراوی کورد ئەڤین ئاسۆ گەڕاوەتەوە بۆ لای خۆشەویستەکەی و باوەشی بۆ گرتۆتەوە.

    ئەڤین ئاسۆ کە بە ئەستێرەی شاشەی تیڤیەکانی کوردستان ناسراوە لە بواری بەرنامە هونەری و کۆمەڵایەتیدا، لەنوێترین دەرکەوتنیدا گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی لەشاری سلێمانی و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆیدا لەسەر چیای ئەزمەڕ کە دەکەوێتە باکوری سلێمانییەوە نووسییویەتی " باوەشکردن بەشارەکەمدا هەستێکی پێناسە نەکراوە، سلێمانی، خۆشمدەوێن، سوپاسی هەموو هەستە جوانەکانتان دەکەم کە هەمیشە پاڵپشتمن".

    ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. 

    دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەڤین ئاسۆ بزانە لەسلێمانی چی کردوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top