سلێمانی شاری فرە كوێخایی سیاسی ......
داخستنی گەشتە ئاسمانیەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەڕەشە دەرەكیەكان لە ئەنجامی سیاسەتی جەمسەرگیری هەولێر و سلێمانی نیە وەك ئەوەی هەندێ كەس شڕۆڤەی ئەكەن , بەڵكوو لەئەنجامی سیاسەتی سەقەت و ناتەندروستی قیادەی سیاسی و ئەمنی دەڤەرەكەیە ! .
چۆن كولیژی پزیشكی وانە ئەزمونیەكانی لەسەر لاشەی مردووەكان بە قوتابیەكانی ئەدات ئاواش سیاسیە كاڵفامەكان سلێمانیان كردۆتە تێستی سیاسی و بڵندگۆی كاڵفامیان , هەر كۆمەڵە هەرزەیەو بەناو ئازادی سیاسیەوە چونەتە سوچی كۆڵانێكی شارەكە و ناوێكی سیاسیان لەخۆیان ناوە ئیتر وەك بڵێی سیاسەتیش یاری هەلوكێن و شەڕە گەڕەك بێت .
عەیامێكە هاوارئەكەین پەكەكە پێویستە بچێتەوە شوێنی جوگرافی خۆی خەباتی سیاسی و چەكداری بكات , لەبەرامبەردا كاڵفامەكان لەڕقی پارتی خۆیان كردبووە مەحامی پەكەكە و ئەیانوت پەكەكە نەبوایە داعش هەرێمی داگیرئەكرد .
ئاخر فڵچەدەم تۆ ئاوەزی سیاسیت سفرە ئەگەر نا دەبوو بزانی(صدام حسین)لەشەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا گەورەترین خزمەتی بە نەتەوەی عەرەب كرد كەچی كە لە 2003 لێی قەوما 21 دەوڵەتی عەرەب پشتیان تێكرد ! ئیتر پێم ناڵێی پەكەكە جگە لەسەرئێشە بۆ هەرێمی كوردستان و پارچەكانی تری كوردستان چی پێ بووە تا ئێمە خۆمان و قەوارەكەمان بخەینە مەترسیەوە بۆی , جیاوازی ئێمە و ئێوە ئەوەیە كە ئێمە بەهۆی دنیابینی و سیاسەتی عەقڵانیمانەوە دژی بونی پەكەكە بوین لە هەرێمی كوردستان , ئێوەش بەهۆی دێزەیی و گەمژەیی سیاسیتانەوە پشتگیری بونی پەكەكەتان كردووە لە هەرێمی كوردستان .
وەك (ماركس) ئەڵێ (هەڵەكردن ئاساییە گەر میكانیزمەكانی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان لەبەرچاو بگرن !) بۆیە ئێستاش نەچووە و بچێ لەجیاتی ئەوەی قاووقیژ بەسەر حكومەتی هەرێم و پارتیدا بكەن هەوڵی ڕاستكردنەوەی هەڵەكانتان بدەن باشترە , تۆزێك واقیعی بن واقیعی , چونكە نە ئێران خاوەنی سلێمانیە تا لەسەر سلێمانی بەگژ توركیادا بچێ وە نە توركیاش خاوەنی هەولێرە تا لەسەر هەولێر بەگژ ئێراندا بچێ ! .
لقمان بیارەیی
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Item Reviewed: سلێمانی شاری فرە كوێخایی سیاسی
Rating: 5
Reviewed By: hataw magazin