• نوێ

    من نوسەر نیم !

    من نوسەر نیم !

    ڕەنگە چاو قایمییەکی بوێ ئێمەو مانان بوێرین بڵێن نوسەرین، بیرمە هێشتا نەم دەزانی شیعر چییە! دکتۆر فەرەیدون عەبدول بەرزنجی کە پورزامە کاتێک میوانمان بوو شیعری بۆ دەخوێندینەوە، ڕۆژانە گوێت لەقسەبوو ، بەباوەش وشەی جوان و ناشیرینت لە کۆڵان و شەقام دەبیست، بەڵام ئەمەی ناوی دەنێین شیعر زۆر جیاواز بوو ! کاتێک باسی ئازاری دەکرد ، لەجێی خۆمدا نائارام  بووم وەک ئەوەی یەکێک لەناوەوە نینۆک لەدیواری هەستم بخشێنێ! یان کە باسی گوڵی دەکرد ، بەدوری سەدمەتریش لەماڵمان سەوزی نەبوو بەڵام بۆنی دەیان جۆر گوڵ بەبەردەممدا گوزەریدەکرد، ئەو کاتە لە باشور دەژیان چواردەورمان گشتی  زمانی( ظ )  اد بوو! تا لەو سحرە کەمێک فێربیت پێویستت بەنالی یە تا زمانی شیرینی دایکم بۆم پاراو کات، بەڵام نەدەستم دەگەشتە ئەو و نە خەیاڵیش بە کوردستان.
    لەژێر سێبەری دارخورمایەک ووشەم بۆ داربەڕویەک لەناخمدا ڕیز دەکرد ! لەنێو قامیشەکانی چبایش داو لمی گەرمی نوگرە سەلمان هیچ نەبوو بێجگە لە گریان تا بەزمانی (ظ) اد بینوسمەوە! ناچار خەیاڵم کردە خامە هەر لەوێندەر بوومە ووشە، شەوانی درێژی ئەوێم بەدەم تەماشای ئاسمانەوە وەک و برام خەریکی ژماردن و شوانی مەڕ نەبوم ! هەر ئەستێرەیەک ووشەیەکم بۆ دانابوو ، هەسارە ڕستەو ئەسمان خامە و مانگیش ئیلهامی بوو، بەماوەیەکی کەم کە هەر مشتێ ساڵی تەمەن دەبوو!  بوومە یەکەم نوسەر و یەکەم خوێنەر ویەکەم کتێب ، لەمەملەکەتی خۆمدا پێشەنگ بوم پێشەنگ! هەندێ جار نەبێ خەیاڵی ئەم و ئەو میوان نا ڕێبوارێکی خێرا کە هێندەی یادگەی ماسییەک دەمایەوە لە هزرمدا ! کەفێریش بوم  نزاکانی دایکم کە بۆ براکانی دەکرد لەشاخ بەکوردی بنوسمەوە شۆکێک ناخی ڕاچڵەکاندم کەتۆبەی پێکردم لە گەڕانەوە! بۆ جوانی نیشتمان دەمنوسی بەڵام چڵی دار تووەکانم دەشکاند ! گۆرانی چۆلەکەکانم دەنوسییەوە بەڵام  زەڕنەقوتەکانم لەکونە دیوار دەردەهێنا! هەرزو تێگەشتم واقعمان دونیایەکی جوانە بەڵام بەخەیاڵ! باپیرە هەرە گەرەمان لەترسی بونەوەرەکانی تر لەسەر دار و کونی ئەشکەوت دەژیا ! ئێستا دەبینم  بونەوەرەکانی دونیا گشتی بە مرۆڤیشەوە شوێنێک نییە خۆیانی لێ بشارنەوە لە ترسی مرۆڤ!
    لە نیوەڕۆیەکی زۆر گەرمدا ، وەستای وشە ، کە ئارەقەی ئیلهامی عەشقی ژنێک گیانی گشت سەر ئاو خستبوو! کۆشکێکی لەجوانی خولقاند  هەتا مردیش کەسی تیا نەژیا بێ ڕوح مایەوە وەک قەبری!
    کەسێکی تر پارچە خێمەیەکی هەڵدابوو لە بیابان و بە پێخاوسی  بەدوی مانگدا دەگەڕا، ساڵانێکی زۆرە جێی هێشتوین ،ئێستەش مانگ دەڵێ ئەوەتا!
    لەو ڕۆژەوەی باڵەکانمان بەقاچمان گۆڕییەوەو خاکی ژیر پێمان گڵاو کرد، هیچ نەما نەی کەین ! ئاواش پاک نەبوینەوە!
    هێندە پێیان وتین گەرمە گەرم ، ئاواش  لە لێواری دوزەخدا سەرقاڵی شێرە بەفرینە دروستکرنین!
    تۆبڵێیت ( ئۆدیبا ) ی داماو بێ ئاگابووبێ و باوکی خۆی کلکی ئەسپەکەی بڕیبێ!؟

    لەو ڕۆژەوە بڕیارم دا....
    نوسەر نەبم قەت
    نوسین لەناخما عەشق و حەزێکی گەورە بێت  بەس!
         
              نامۆ

    1996  لەناو جەرگەی دەریایەکی شێت

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: من نوسەر نیم ! Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top