• نوێ

    پێنج رێگای سروشتی بۆ لێکردنەوەی مکیاج

    پێنج رێگای سروشتی بۆ لێکردنەوەی مکیاج

    لێکەروەکانی مکیاج کە لەبازارەکان دەست دەکەون لەوانەیە زەرەمەند بێ بۆ پێست لەبەر ئەوەی لە ماددەی کیمیای دروست دەکرێن لێرەدا پێنچ رێگای سروشتیت پێدەلێن بۆ لێکردنەوەی مکیاجەکەت بە رێگای سروشتی:

    یەکەم : زەیتی منداڵان لێکەرەوەیەکی زۆر باشە بۆ مکیاجی پێست و مکیاجی چاو بەڵام دەبێ ئاگادار بین نەچێتە چاوەوە کەمێک زەیتی منداڵان بخە سەر لۆکەیەک و بە ئاسانی مکیاجەکەت بسرەوە .

    دووەم: شیر رێگەیەکی دەوڵەمەندە بە کالسیوم و فیتامینات و وزوە بەخشەکان بۆیە ھیچ گاریگەری خراپی نابێ بۆ لێکردنەوەی مکیاج لۆکە بکرە ناو کەمێک شیر پاشان مکیاجەکەتی پێلێبکەرەوە و دواتر بە ئاو بیشۆ .

    سێییەم : کەرە کەرەش رێگەیەکی ناوازەیە دەتوانیین کەوچکێک کەرە بدرێ لە دەموچاو دواتر بە خاولیەک یان لۆکەیەک بسردرێ و پاشان بە ئاو بشۆردرێ .

    چوارەم : زەیتی گوێزی ھندی و زەیتی زەیتون ھەڵبژاردنێکی زۆر باشە لەبەر ئەوەی زەیتی گوێزی ھندی دەوڵەمەندە بە فیتامینات ھەروەھا بۆ لێوەکان بۆ نەرمبوون و دوربون لە قڵیشان زەیتی زەیتونیش بە ھەمان شێوە بۆیە زەیتی گوێزی ھندیەکە یان زەیتی زەیتونیەکە بە لۆکە بدرێ لە دەموچاو..

    پێنجەم : خەیار خەیار لەگەل کەرە بدرێ لە ئامێری تێکەڵکردن بۆ دەست کەوتنی ھەورێک بۆ لێکردنەوە مکیاج کە ھیچ زیانێک بە پێست ناگەیەنێت

    وەرگێرانی :بەرزی محمود

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پێنج رێگای سروشتی بۆ لێکردنەوەی مکیاج Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top