• نوێ

    لیوایەکی پێشمەرگە بەهۆی "تەقەی خۆشی" گیانی لەدەستدا

    لیوایەکی پێشمەرگە بەهۆی "تەقەی خۆشی" گیانی لەدەستدا

    لە سەیرانگەی مەیدانۆکی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، لەکاتی "خۆشی دەربڕین بەبۆنەی نەورۆز و بەهۆی تەقاندنی تەقەی خۆشی"، لیوایەکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.

    ھاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە ئەنجامی تەقەکردن لە سەیرانگەی مەیدانۆک، گوللـەیێک بەر خورشید عەزیز تەموون، تەمەن 64 ساڵ کەوتووە، کە لیوای فەرماندی تایبەتی ھێزی پێشمەرگە بوو".

    گوتەبێژی پۆلیسی سۆران هەروەها دەڵێ "لیوا خورشید لە رێگای بردنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا و، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە، ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن".

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لیوایەکی پێشمەرگە بەهۆی "تەقەی خۆشی" گیانی لەدەستدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top