• نوێ

    ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت خانمی سکپڕ بیان خوات

    ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت  خانمی سکپڕ بیان خوات ( یان زۆر که‌می لێ بخوات ):
    ****
    ۱ ــــ هێلکه‌ی ده‌ڵه‌مه‌ یان هێلکه‌ی نه‌کوڵاو به‌ باشی :پێویسته‌ به‌ جوانی کوڵاو بێت و سپێنه‌که‌ی توند بێت ۰
    ۲ ـــ گۆشتی نه‌کوڵاو به‌ باشی :پێویسته‌  هه‌موو جۆره‌ گۆشتێک به‌ جوانی بکوڵێنرێت به‌ تایبه‌تی گۆشتی قیمه‌کراو و نابێت گۆشت به‌ برژاوی و سوره‌کراوی بخورێت ۰
    ۳ ـــ شیری خاو و نه‌کوڵاو : مه‌رجه‌ به‌ باشی کوڵاو بێت یان به‌سته‌ره‌ کرابێت و شیری شلی ناو پاکه‌ت و قووتوو پێویسته‌ به‌ جوانی گه‌رم بکرێته‌وه‌ ۰
    ٤ ـــ خواردنه‌وه‌ گازی و وزه‌ به‌خشه‌کان و خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان ۰
    ٥ ـــ گولاجی ڕۆن ماسی یان زه‌یتی نه‌هه‌نگ ۰
    ٦ ـــ ماسی تونه‌ی سپی و ماکرویل : جۆره‌کانی تری ماسی پێویسته‌ هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌خورێت ۰
    ۷ ـــ خواردنی سوێر و سوێرکراو ۰
    ۸ ـــ خورما : پێویسته‌ له‌ پێنج مانگی یه‌که‌می سکپڕی نه‌خورێت یان زۆر که‌می لێ بخورێت ۰
    ۹ ـــ شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌ کراو :له‌ بری ئه‌وه‌ میوه‌که‌ بخورێت یان له‌ ماڵه‌وه‌ خۆت بێکه‌ به‌ شه‌ربه‌ت ۰
    ۱۰ ـــ ڤاست فوود ؛ هه‌مبه‌رگر و گه‌س و پیتزا و ستیک و که‌نتاکیو شاورمه‌ و فه‌لافل ۰
    ۱۱ ـــ زه‌ڵاته‌ی ده‌ره‌وه‌ و زه‌ڵاته‌ی ناو قوتوو ۰
    ۱۲ ـــ زه‌نجه‌بیل و شمڵی  ۰
    ۱۳ ـــ چا و قاوه‌ ؛ نابێت ڕۆژنه‌ له‌ دوو کووپ زیاتری لێ بخورێته‌وه‌ ۰
    ۱٤ ـــ ئه‌و ڤیتامین و ده‌رمانانه‌ی بڕێکێ زۆر ڤیتامین ئه‌ی تێدایه‌ ۰

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت خانمی سکپڕ بیان خوات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top