• نوێ

    چی کاتێک زۆر شیاوەبۆسێکس کردن

    چی کاتێک زۆر شیاوەبۆسێکس کردن

    زۆرێك له‌ ئێمه‌ واده‌زانین كردارى نزیك بوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران ته‌نها له‌ شه‌ودا ئه‌نجام ده‌درێت ، زۆر له‌ پیاوان به‌ ڕۆژ به‌هۆى ماندبوونیانه‌وه‌ ووزه‌ له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌و دوورخستنه‌وه‌ ڕوو ده‌دات له‌ نێوانیاندا.

    بێ ئاگاین له‌وه‌ى  كه‌ پێویسته‌ به‌یانیان هاوسه‌ران نزیك بوونه‌وه‌ و كردارى سێكس ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كرداره‌ش ده‌بێت هه‌ردووكیان ئاماده‌ بن.

    لێره‌دا كۆمه‌ڵێك سوودى كردارى سێكسى هاوسه‌ران له‌ به‌یانیاندا ده‌خه‌ینه‌ ڕوو :-

    1-سێكس كردنى هاوسه‌ران له‌ به‌یانیاندا ده‌بێته‌ هۆى زیاد بوونى ده‌ردانى مادده‌ى (ئه‌وكسیتوسین) ئه‌م مادده‌یه‌ به‌رپرسه‌ له‌ زیاد بوونى هۆرمۆنى (ئه‌ستروجین) و ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌رپرسه‌ له‌ زیاد بوونى خۆشه‌ویستى هاوسه‌ران.

    به‌پێ ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ هاوسه‌ران له‌ هه‌فته‌یه‌كدا (3) جار سێكس بكه‌ن له‌ به‌یانیاندا ئه‌وا به‌دوور ده‌بن له‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ.

    2- ئه‌م كرداره‌ سێكسییه‌ى به‌یانیان بۆ پیاوان زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ تووشى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات نابن ، و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌م كاته‌دا خانمان زیاتر توشى سك پڕى ده‌بن.

    3- جووت بونى هاوسه‌ران له‌ به‌یانیاندا ماندوو بوون ناهێڵێت و هه‌ست و چێژه‌ت پێده‌به‌خشێت و زیاتر چالاكت ده‌كات.

    4- پیاوان له‌ به‌یانیاندا ئێجگار زۆر هۆرمۆنى (تستوستیرون) یان هه‌یه‌ بۆیه‌ باشتروایه‌ به‌یانیان كردارى نزیك بوونه‌وه‌ ڕوو بدات له‌ نێوان هاوسه‌راندا.

    5- سێكس كردن له‌ به‌یانیاندا تواناى دژه‌ ئۆكسید زیاد ده‌كات ، بۆیه‌ به‌رگرى له‌شمان زیاد ده‌كات.

    6- ئه‌نجامدانى كردارى سێكسى له‌ به‌یانیان بۆنى ناخۆشى ده‌م ناهێڵێت و پێست و قژ جوان ده‌كات.

    7- سێكس كردن له‌ به‌یانیاندا دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ تووش بوون به‌ ئه‌نفلۆزا و هه‌ڵامه‌ت.

    8- كۆتا سوودى تواناى هه‌یه‌ به‌رزى په‌ستانى خوێن دابه‌زێنێت و دوورت بخاته‌وه‌ له‌ تووش بوون به‌ خه‌مۆكى.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چی کاتێک زۆر شیاوەبۆسێکس کردن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top