پاش خواردنەوەی کوپێك قاوە ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەتدا دێت
لەپاش خواردنەوەی کوپێك قاوە لە ڕۆژدا کۆمەڵێك گۆڕانکاری ئەرێنی بەسەر جەستەدا دێت و بەگشتی چالاکی و تەرکیز باشتر دەبێت.
ماڵپەڕی "سەیدەتی" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە پاش خواردنەوەی کوپێك قاوە چی گۆڕانکارییەك بەسەر جەستەدا دێت، بەم جۆرە:
پاش ١٠ خولەك، لەگەڵ چوونەژوورەوەی کافایین بۆ ناو جەستە خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە.
پاش ٢٠ خولەك سەرنجت باشتر دەبێت و دەتوانیت بەشێوازێکی باشتر بڕیاربدەیت و هەست بە هیلاکییەکی کەمتر دەکەیت.
پاش تێپەڕبوونی ٣٠ خولەك جەستەت بڕێکی زیاتر هۆرمۆنی ئەدریناڵین بەرهەمدەهێنێت.
پاش ٤٠ خولەك ڕێژەی سیرۆتۆنین بەرزدەبێتەوە لە جەستەتدا و توانای خانە دەمارییەکان زیاتر دەکات.
پاش چوار کاتژمێر جەستەت دەستدەکات بە سووتاندنی چەوری بەبێ ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی.