• نوێ

    گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی کورد دان

    گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی کورد دان
    شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە کە جۆن بۆڵتەن، یەکێک لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانە، دەبێتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریکا.

     

    لەمبارەوە بەختیار عزەت دەرگەڵەیی، چالاکوانی سیاسیی کورد لە ئەمریکا ئاشکرای کردووە، دۆناڵد ترەمپ لە توێتێکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "جۆن بۆڵتەن پشتگیریی ریفراندۆمی کوردستانی کرد و یاریدەری بیرۆکەی دروستبوونی دەوڵەتی کوردییە".

     

    بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەو گۆڕانکارییانەی کە ترەمپ لەناو کابینەکەی و کۆشکی سپی ئەنجامی داوە، بڕیارە جۆن بۆڵتەن کە بە یەکێک لە سیاسەتمەدارە پێداگر و دۆستەکانی کورد و دژبەری ئێران دێتە ئەژمار، ڕێکەوتی ٧ی نیسان وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەست بە کارەکانی بکات و گرنگترین راوێژکاری ترەمپیش دەبێت.

     

    هەر لەم پەیوەندییەدا جەنەرال ئەدینۆ، یەکێک لە ئەفسەرانی باڵای سوپای ئەمریکا لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویە: "ئەگەر جۆن بۆڵتەن ساڵی پار لە کۆشکی سپی دەسەڵاتی هەبایە رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ڕوویان نەدەدا و جەخت لەوەش دەکاتەوە: "ئەگەر کورد سەربەخۆیی رابگەیەنن دەبێ یارمەتییان بدەین"

     

    بۆڵتن، ديارترين به‌رپرسى ئه‌مريكايه‌ كه‌ زۆرترين شاره‌زايى له‌ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هه‌يه‌ و له‌ نزيكه‌وه‌ ده‌زانێت چۆن كار له‌سه‌ر ئێران بكات و نزيكايه‌تى زۆرى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاره‌ ئێرانييه‌كان هه‌يه‌. به‌ دۆستێكى دێرين و هه‌ميشه‌يى ئيسرائيل هه‌ژمار ده‌كرێت و يه‌كێكه‌ له‌ نه‌ياره‌ سه‌رسه‌خته‌كانى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران، كه‌ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له‌ ته‌مموزى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژوويان كرد.

     

    بۆڵتن به‌ يه‌كێك له‌ دۆستانى كورديش هه‌ژمارده‌كرێت و له‌ رابردوودا له‌ چه‌ندين بۆنه‌دا پشتيوانى خۆى بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياندبوو. 


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی کورد دان Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top