پیاوێک لەبەرناشیرینی منالەکانی ژنەکەی تەلاقدا
پیاوێكی چینی، ژنه‌كه‌ی خۆی ته‌ڵاق دا و پاشان له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵه‌كانی ناشرینین.
له باكوری وڵاتی چین پیاوێك پێشتر گومانی له ژنه‌كه‌ی په‌یدا كردووه چونكه ژنه‌كه‌ی جوانه به‌ڵام مناڵه‌كانیان ناشرین بوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پیاوه‌كه پێی سه‌یر بوو كه دایكی ژنه‌كه‌ی ناشرین بوو، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی زۆر جوان بوو وه ڕوخساری كچ و دایكه‌كه جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بووه، هه‌ر بۆیه ئه‌م پیاوه پشكنینی DNAی بۆ مناڵه‌كانی ئه‌نجامدا، له كۆتایدا ده‌ركه‌وتووه كه مناڵه‌كان هی خۆیه‌تی.
دواتر ژنه‌كه‌ی دانی به‌وه‌دا ناوه كه پێش ئه‌وه‌ی شوو به‌م پیاوه بكات، له وڵاتی كۆریا چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوان كاری ئه‌نجامداوه كه بڕی ۱٠٠ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی تێچووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووخساری جوان بكات.