• نوێ

    سعودیە مەرج بۆ ئاهەنگەکانی تامر حوسنی دادەنێت

    سعودیە مەرج بۆ ئاهەنگەکانی تامر حوسنی دادەنێت

    دەستەی ڕۆشنبیری سعودییە، هەشت مەرجی بۆ ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هونەرمەندی میسری "تامر حوسنی" داناوە، کە پێویستە ئامادەبووان جێبەجێی بکەن.

    مەرجەکان بەم جۆرە دانراوە:

    - دانانی سێ بلیت بۆ هەر کارمەندێك.

    - نابێت منداڵی خوار تەمەنی  ١٢ ساڵ بچێتە ژوورەوە.

    - دەبێت ئافرەتان و پیاوان بەجیا دابنیشن.

    - نابێت لەم ئاهەنگەدا سەما و خۆبادان هەبێت.

    - دەبێت پۆشاکەکان داپۆشراو بن.

    - نابێت خواردن بخورێت.

    -  جگەرەکێشان لە ئاهەنگەکەدا قەدەغەیە.

    - بلیتەکان ناگۆڕێن و ناگێڕدرێنەوە.

    سەرەڕای هەموو ئەو مەرجانە، تەواوی بلیتەکانی ئاهەنگەکەی "تامر حوسنی" لە سعودییە، پاش چەند کاتژمێرێکی کەم کڕدران.

    ئاهەنگەکە ڕۆژی ٣٠ی مارس لە شاری جدە سازدەکرێت، ئەمەش پاش ئەوەیە کە دەستەی ڕۆشنبیری سعودییە ڕێککەوتنی لەگەڵدا کردووە بۆ ئەوەی یەکەم ئاهەنگ لە سعودییە ئەنجام بدات.

    لە چەند مانگی ڕابردوودا لە سعودیە کۆمەڵێك ئاهەنگ سازکرا بۆ هونەرمەندانی عەرەب و بیانی، هەروەها بڕیارە سینەما بکرێتەوە و هەفتە مۆدەی دووبەی ڕێکبخرێت

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سعودیە مەرج بۆ ئاهەنگەکانی تامر حوسنی دادەنێت Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top