بۆچی ژنان ئەلقەکانیان لەدەست ناکەن
ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه‌ی كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ڕه‌مزی ژیانێكی هاوبه‌شه‌و پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه ئه‌و په‌یمانه بپارێزرێت كه پێشتر به یاسایه‌كی ئاسمانی‌و زه‌مینی ( دینی‌و مرۆیی) بڕیاریان له‌سه‌ر داوه،به‌ڵام ئێستا له كوردستاندا ده‌بینین به‌شێك له‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه ئه‌ڵقه‌كانیان فڕێداوه‌و هه‌ر یه‌كه‌شیان قسه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه.
(نه‌خشین سیروان) ژنێكی ته‌مه‌ن (32) ساڵی فه‌رمانبه‌ره‌و دانیشتوی پارێزگای سلێمانیه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه، ئه‌و ئێستا ئه‌ڵقه‌كه‌ی په‌نجه‌ی له تاكه‌كه‌ی دا له ماڵه‌وه هه‌ڵگرتووه‌و به كزی یه‌وه بۆ ئاوێنه وتی”مێرده‌كه‌م ئێستاش كه دو منداڵی كچی له من هه‌یه خه‌ریكی فرتوفێڵو بازدانه به‌سه‌ر من دا، به‌ڵگه‌ی نه‌خشین بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه مێرده‌كه‌ی پاسۆردی له‌سه‌ر مۆبایل‌و لاپتۆپه‌كه‌ی داناوه‌و شه‌وانه‌ش تا ده‌مه‌و به‌یانی له ڕێگه‌ی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه به‌دوای ئافره‌ت دا ده‌گه‌ڕێت،ئه‌م ژنه متمانه‌ی به مێرده‌كه‌ی نه‌ماوه‌و ده‌ڵێت ئیتر من چ دڵێكم به‌و ئه‌ڵقه‌یه خۆش بێت كه ئه‌و كردوویه‌تیه په‌نجه‌م، نه‌خشین به گریانه‌وه به‌رده‌وام ده‌دوێ، هه‌ر كاتێك سه‌یری ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كه‌م ده‌كه‌م‌و ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی ده‌ستی هه‌ردوكمان ده‌بینم حه‌زم له مردنه، چونكه مێرده‌كه‌م درۆی له‌گه‌ڵ كردم”.
(لانه هۆشمه‌ند) یش ژنێكی ته‌مه‌ن (28) ساڵی ماڵه‌وه‌یه‌و دانیشتوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شههیدهوخاوهنی كوڕێكه، ئه‌ویش نیگه‌رانه له مێرده‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م وه‌ك نه‌خشین نیه‌و باسی سه‌یرتر دهكاتو له‌لێدوانێكی بۆ ئاوێنه ده‌ڵێت” ده‌زانم كچێكی كۆنه هاوڕێی مێرده‌كه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌كی بۆ كڕیوه‌و ئه‌ویش ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی فرۆشتووه بەزهڕهنگهرێك كه كاتی خۆی من به دیاری بۆم كڕیوه‌و هی هاوڕێكه‌ی كردووه‌ته په‌نجه‌ی وه‌ك من بێگانهبم، هه‌روه‌ها ده‌شزانم عه‌یبی لێدێت من ژنی ماڵهوهمو هه‌میشه پێمده‌ڵێت له‌شی ئه‌و مه‌لایه ساغ نه‌بێت تۆی بۆ ماره كردم، ئه‌بووایه من موچه خۆرێكم بهێنایه نه‌ك تۆ هیچ نه‌بێت به‌شی میكیاجو جله‌كانی خۆت پاره‌ت وه‌رده‌گرت، لانه له وته‌كانیه‌وه بێهیوایی دیاره‌و په‌شیمانیش دادی نادات، چونكه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو بچێته‌وه بۆ ماڵی باوكی توشی تانه‌و ته‌شه‌ر دهبێتو منداڵه‌كه‌شی لێوه‌رده‌گرنه‌وه نه‌شچێت هه‌مدیسان ڕۆژانه خه‌فه‌ت خواردن پیشه‌یه‌تی”.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌د) پیاوێكی ته‌مه‌ن (38) ساڵی دانیشتوی دهربهندیخانهو خاوه‌نی (4) منداڵه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت گاڵته‌م لێدێت پرسیاری ئه‌وه‌م لێده‌كه‌ن بۆچی ئه‌ڵقه‌م له په‌نجه‌دا نیه، ئیسماعیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ر دوای له‌دایك بوونی منداڵی یه‌كه‌می ئه‌ڵقه‌كه‌ی له ماڵه‌وه داناوه‌و پاش ماوه‌یه‌كیش لێی ون بووه، چونكه هیچ بایه‌خێكی بۆ ئه‌و نیه‌و له په‌نجه‌ی دا بێت یان به پێچه‌وانه‌وه تازه ئه‌م پیاوێكه‌و نابێت نرخ بۆ ئه‌وانه دابنێت‌و به بڕوای ئه‌و ئه‌مه ئیشی ئه‌وانه‌یه خۆیان ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه‌و واده‌زانن ڕۆشنبیرنو مافی ژنه‌كانیان داوه، له دوا دێڕیدا ئیسماعیل ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه ئه‌ڵقه‌ت له په‌نجه‌دا نه‌بێت له‌وه باشتره خیانه‌ت له ژنه‌كه‌ت بكهیتو دوو ئهڵقهشت له په‌نجه كردبێت، چونكه چیتر دیاره ئێمه هاوسه‌رگیریمان كردووه‌و ڕوخسارمان هی گه‌نج نیه.
(ئاراس حه‌سه‌ن) وه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی ئه‌مه دهكاتو بۆ ئاوێنه وتی”هه‌ر مرۆڤێك كه ده‌ژی له دونیادا پهیوهندیو كاریگه‌ری هه‌یه له چوارچێوه‌ی وروژێنهرهكانداو له ڕێگه ڕاسته‌وخۆوه كه زمانه ده‌ری ده‌بڕێت یان له ڕێگه ناڕاستهوخۆكانهوه دهیانگهیهنێتو ئه‌ڵقه‌ش ده‌چێته ئه‌و خانه‌یه‌وه، چونكه ئه‌مه هێماو ڕه‌مزو كۆدهو به‌پێی تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌كه ڕێككه‌وتن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت به‌وه‌ی كه ئه‌م ڕه‌فتاره مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له پشت ئه‌م ئه‌ڵقه له په‌نجه كردن‌و ئه‌ڵقه فڕێدانه‌وه كۆمه‌ڵێك بیر كردنه‌وه‌و مانا ههنو زۆرجاریش ئه‌مه چاولێگه‌ری یه له نێوان ژنان دا‌و به ئاسایی سه‌یر كردنه”.
به بڕوای ئه‌م توێژه‌ره ئه‌مه‌ش نه‌مانی باوه‌ڕ به‌خۆ بوونه له‌لایه‌ن ئهنجامدهرهكهیهوهو گرێیه‌كی ده‌رونی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دهخولقێنێو وا هه‌ست ده‌كات له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ریه‌وه به سوك‌و كه‌م لێی ده‌ڕوانن، به‌ڵام به هه‌موو ماناكانیه‌وه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه كێشه‌یه‌كی ده‌رونی یه‌و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ناخی خودی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه.
(ئومێد ڕه‌حیم) ده ساڵه له بازاڕی شنروێ له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ری هه‌یه‌و له بابه‌ت ئه‌و ژنانه‌وه كه ئه‌ڵقه‌ی لا ده‌فرۆشن له‌وه ده‌دوێت” زۆرینه‌یان له‌به‌ر هه‌ژاری بۆ قوتابی‌و مناڵه بچوكه‌كانیان ده‌یفرۆشن”.
له‌و كاته‌دا كه ئومێد خه‌ریكی قسه‌كردن بو، ژنێك وتی “من هه‌موو ئاواتێكم ئه‌وه‌یه به‌دڵی خۆم ئه‌ڵقه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه په‌نجه‌م، چونكه پیاوهكهمم خۆشده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده موحتاج بووم ئه‌وه‌تا ئهڵقهكهمم فرۆشت”.
ئا. نیکی محمد