مامۆستایانی ناڕەزای سلێمانی ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە
مامۆستایانى ناڕازى سلێمانى ڕایدەگەیەنن بڕیارەکەى حکومەت بۆ کەمکردنەوەى پاشەکەوتى موچە ڕەتدەکەینەوە و ئاماژە بەوەش دەکەن کە متمانەیان بە حکومەت نەماوە.
مامۆستایانى ناڕازى سلێمانى ڕایدەگەیەنن بڕیارەکەى حکومەت بۆ کەمکردنەوەى پاشەکەوتى موچە ڕەتدەکەینەوە و ئاماژە بەوەش دەکەن کە متمانەیان بە حکومەت نەماوە.
مامۆستایانى ناڕازى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: ئێمە لە ئەنجامى بێ متمانەیی حکومەت لە و چاکسازییانەى لە چەند ساڵى ڕابردوودا لە بوارە جیاوازەکاندا ڕایگەیاندووە بڕوامان بە بەڵێنەکانیان نەماوە.
ڕاشیانگەیاند: دەستکاریکردنى سیستمى پاشەکەوت بەمشێوەیەى ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا بەتەواوەتى ڕەتدەکەینەوەو داوادەکەین “سیستمى پاشەکەوتى موچە بە تەواوى هەڵوەشێندرێتەوە” .
مامۆستایانى ناڕازیی سلێمانى ئاماژە بە بەردەمى ناڕەزایەتییەکانیان دەکەن و داواش لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن سبەینێ بەشدارى لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کەمکردنەوەى پاشەکەوتى موچەى ڕاگەیاند بەجۆرێک ڕێژەکەى لەنێوان سەدا ٢٠ بۆ سەدا ٣٠ دەبێت و لە ٤٠٠ هەزار دینار کەمتریش هیچى لێ پاشەکەوت ناکرێت.