• نوێ

    مامۆستایانی کەرکوک خوێندنیان ڕاگرت

    مامۆستایانی کەرکوک خوێندنیان ڕاگرت

    بۆ پاڵشتی مامۆستایانی هەرێم
    راگرتنی‌ ‌خوێندن‌ لەسەرجەم ناوەندەكانی‌ پەروەردە لە كەركوك راگەیەندرا
     

    لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی مامۆستایانی كەركوك بڕیاردرا لە سبەینێوە ‌دەوامی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی شاری كەركوك رابگیردرێت، ئەوەش بۆ پاڵپشتیكردنی مامۆستایانی هەرێم.

    سەباح حەبیب، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستان لە كەركوك  ڕاگەیاند، ''لە كۆبوونەوەی یەكێتی مامۆستایان لە كەركوك بڕیاری وەستاندنی خوێندنماندا، وەك پاڵپشتیمان بۆ مامۆستایانی هەرێم".

    ئاماژەی بەوەشكرد، ''راگرتنی خوێندن لە كەركوك هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوون و بڕینی موچەی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان، دوای ئەم هەڵوێستەمان بۆ پاڵپشتی كردنی مامۆستایان ئێمە هەڵوێستی ترمان دەبێت

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مامۆستایانی کەرکوک خوێندنیان ڕاگرت Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top