• نوێ

    لەهەولێر لەمزگەوتێک بزانە ئەم خانمانە چیەکەن

    لەهەولێر لەمزگەوتێک بزانە ئەم خانمانە چیەکەن

    لە مزگەوتێكی هەولێر خولێكی جوانكاریی ژنان دەكرێتەوە

    لە یەكێك لە مزگەوتەكانی هەولێر، خولێكی جوانكاری و ئاریشگەی ژنان دەكرێتەوە و سەرپەرشتیاری خولەكەش دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو خولەكە دەست پێ دەكات و كەسانی شارەزا وانە دەڵێنەوە.

    ئەمڕۆ بەگوێرەی زانیارییەكانی "زانست خوازەکان" خولێكی تایبەت بە جوانكاری و ئاریشگەی ژنان لە هۆڵەكانی مزگەوتی ئاڵتوون ستی لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.
    لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیش یەكێك لە ڕێكخەرانی خولەكە بە "زانست خوازەکان"ـی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەكی نیسان خولەكە دەست پێ‌ دەكات.

    ئەو سەرپەرشتیارە گوتی، خولەكە لە هۆڵەكانی مزگەوتی ئاڵتوون ستی بەڕێوە دەچێت و هەر ژنێك بیەوێت دەتوانی بەشداری بكات و خولەكە لە هەفتەیەك سێ‌ ڕۆژە و سەعات و نیوێكە بۆ هەر ڕۆژێك و 25 كەس بەشداری دەكەن.
    ئەو سەرپەرشتیارە ئاشكرای كرد كە ئەو خولە لەلایەن كەسانی شارەزا وانەكانی دەگوترێنەوە و لەو ماوەیە كەسەكان لەسەر كاری ئاریشگە ڕادەهێنرێن كە بەشداری تەنیا بۆ ژنانە، كەسی ئارزوومەند دەتوانێت سەردانی مزگەوت بكات یان پێوەندیمان پێوە بكات بۆ ناونووسین.

    كردنەوەی خولی ئاریشگە و جوانكاری لە هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمین جارە لە مزگەوتێك بەڕێوە بچێت بۆ ژنان.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لەهەولێر لەمزگەوتێک بزانە ئەم خانمانە چیەکەن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top