فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك ڕایدەگەیەنێت دوای بڕیاری هەرێمی كوردستان بە كردنەوەی ڕێگای كەركوك و لابردنی ساترەكانی پێشمەرگە، لایەنی عێراقیش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێگاكە دەكاتەوە.
لیوا معن سەعدی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ئێستا چاوەڕێی چاككردنەوەی پردی ناحیەی پردێین كە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە تەقێنرایەوە و پاش ئەوە ڕاستەوخۆ ڕێگاكە دەكرێتەوە".
ناوبراویش دەشڵیت " لەگەڵ بەغدا هەماهەنگی تەواو هەیە و بەشێكی ڕێگاكە لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراقەوە ئاسایشی بۆ دابین دەكرێت".
دوێنێ هێزەکانی پارتی رێگای هەولێر – کەرکوکیان کردەوە، بەڵام حکومەتی عێراق لەلای خۆیەوە رێگای نەکردەوە.