• نوێ

    ئەمە بزوتنەوەی گۆڕان نییە

    کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس وچالاکوانی مەدەنی دەرەو ناوەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە لەسەر ئەو ئیهانەی بەڕۆژنامەنووس سەباح علی قارەمان کرا

    ئەمە بزوتنەوەی گۆڕان نییە!
    ئێمە بزوتنەوەی گۆڕان وەك ڕووبەرێكی سیاسیی شێلگیر دەبینین كە هەڵگری دونیابینیی و خەون و خواستێكی سیاسیی جیاوازە لەو سیستمە خێزانییە داخراو و گەندەڵ و توندوتیژەی سیاسەتی كوردیی لەناوەوە وێرانكردوە.
    گۆڕان كاری جدیی و ڕاستەقینەی كردوە بۆئەوەی لانیكەم هەندێك لە نەخۆشییە سیاسییەكانی ناو هەرێم و هەندێك لە كێشە گەورەكانی ناو حیزبە سیاسییەكانی تر نەهێنێتە ناو ڕیزەكانی خۆیەوە. بەڵام لە دوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروانەوە ئەم بزوتنەوەیە ئەوەندەی بەرەو ئەوە دەچێت ببێتە لاساییكەرەوەی هێزەكانی تر، ئەوەندەی خەریكی ئەوەیە كێشە گەورەكانی پارتە سیاسییەكانی تر لەناو خۆیدا بەرهەمبهنێتەوە، هێندە خەریكی گەشەدان بە هێڵە سیاسییەكەی خۆی و بە دڵسۆزبوون بۆ دونیابینیی و بەها و بەرنامە سیاسییەكەی خۆی نییە. یەكێك لەو زەنگە مەترسیدارەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بینیمان، پەلاماردان و لێدانی ڕۆژنامەنووس سەباح عەلی قارەمان بوو لەناو ماڵەكەی گۆڕان خۆیدا. ئەمەش نەك تەنها زەنگێكی مەترسیدارە و دەبێت ببیسرێت، بەڵكو هەڵگەڕانەوەیەكی تەواوە لەسەرجەم ئەو دروشم و سیاسەتانەی گۆڕانی لەسەر دروستبووە و بەشێك بوو لە بەرنامەی كاری ئەو بزوتنەوە سیاسییە.
    ئێمە وەك كۆمەڵێك نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاكی كۆمەڵی مەدەنی لەناوەوە و دەرەوەی كوردستان لێدان و شكاندنی شكۆی ڕۆژنامەنوس كاك سەباحی عەلی قارەمان، بەهەمان ئەو پاساو و بیانوانەی ساڵانێكی زۆرە هەردوو حزبی دەسەڵات مەنهەجیانە پەیڕەوی دەكەن و كردویانەتە كەرەستەی سەرەكی بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن، بەدەستپێكێكی خراپ و ترسناك دەزانین و وەك خاڵیبونەوەیەكی ئاشكرای بزوتنەوەی گۆڕان دەیبینین لەهەموو ئەو بەهاو پرنسیپانەی بزوتنەوەكە لەسەرەتاوە هەڵگریبووە و بەرگری لێكردوە.
    جێگەی گومان و سەرسوڕمانێكی گەورەشە بەلامانەوە كە زۆرێك لەوانەی هەڵگری بیری گۆڕان و گۆڕانگارین لەناو ئەو هێزە سیاسیەدا، تائێستا بێدەنگییان هەڵبژاردوە یان كەوتونەتە بیانو هێنانەوە بۆ ئەو كارە قێزەونە. ئێمە لێیان دەپرسین ئەمە چ جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ ئەو ڕەفتارانەی دەسەڵات دژ بەئازادی ڕادەربڕین پیادەی دەكات؟ ئەو پاساوانەی هێزە توندوتیژەكانی دەسەڵات دژ بەخۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنوسان بەكاریدەهێنن چ جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ ئەو فەلاقەكارییەی هەڵسوڕاوانی گۆڕان دژ بەنوسەر و ڕەخنەگرێكی خۆیان بەكاریدەهێنن؟ ئەم كارەی گۆڕان جگە لەوەی پێشێلكردنێكی ڕاستەوخۆ و سەرتاسەریی ئازادیی ڕادەربڕینە، هاوكات دژ بە سەرجەمی ئەو پرنسیپانەیە كە ئەم بزوتنەوەیە خۆی بە هەڵگریان دەزانێت.
    بەڕای ئێمە بێدەنگی لەم پێشهاتە مەترسدارە یەكسانە بە داوەشین و لەدەستدانی هەمو ئەو بانگەشەو دروشمانەی كە بزوتنەوەی گۆڕان لەڕابردودا وەك هێزێكی كۆمەڵایەتی لەدونیای ئێمەدا كردبونیە كەرەستەی بانگەشە و شوناسی سیاسیی خۆی. بەڕای ئێمە ئەگەر شوێنهەڵگرتنەوی ئەم پێشێلكارییانە بۆ هێزەكانی تر تاوانێكی ڕوت بێت، ئەوا بێدەنگبون لەم دەستدرێژەییە بۆ گۆڕان جگە لەكردەی تاوان، وەك هێزێكی دوڕوش لەگەڵ پەیامەكانی دەردەكەوێت و تەواو تەریبی دەكات بەو هێزانەی دەیان تۆمەتی تیرۆری جەستەیی و مەعنەوی و هەڕەشە و گوڕەشەیان لە ئازادیخوازان و رۆژنامەنوسان روبەڕوو دەكرێتەوە.
    ئێمە ئەم ئازاردانە جەستەییەی كاك سەباحی عەلی قارەمان بەكەڵكەڵەو داڵغەیەكی مەترسیدار دەزانین بۆ دورستكردنی هێڵی سور و كلتوری بەپیرۆزكردنی كەسانی دیاریكراو لەناو گۆڕاندا، لەوەش زیاتر زەقكردنەوەیەكی ئاشكرای خەونی سوڵتانی و تەقدیسكردن و دێواندنی سیاسیەكان و نەوەكانیانە، لەبری دروستكردنی تاكی ئازاو كاڵكردنەوەی مۆدیلی پیرۆزكردنی سەركردە و خێزانە سیاسیەكان، كە دیسانەوە گەر ئەمە بچێتە سەر و لەناو گۆڕاندا بچەسپێت، ئەوا نەك تەنها دووفاقیی، بەڵكو كۆتایی ئەو بزوتنەوەیە وەك بزوتنەوەیەكی خاوەن كۆمەڵێك پرنسیپی سیاسی جیاواز ڕادەگەیەنێت.
    قسەی كۆتایی ئێمە ئەوەیە، ئەگەر ئەوانەی دەستدرێژییان كردۆتە سەر كاك سەباح پاساوێكی نالۆژیكیان هەبێت بۆ ئەو توندوتیژییەی كردویانە، ئەوا دەیان پاساوی لۆژیكیی ئامادەن بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو بەدكارییەیان. داوای ئێمە لەبزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە جگە لەئەنجامدانی لێپێچینەوەیەكی جدی لەهەموو ئەوانەی دەستدرێژییان كردۆتە سەر ئەو ڕۆژنامەنوسە، بەشێوەیەكی ڕەسمیش داوای لێبوردنی لێبكەن و شكۆی شكاوی بۆ بگێڕنەوە، بۆئەوەی نەبنە كۆپیەكی ناشرینی حزبەكانی دەسەڵات و كورتیشنەبنەوە بۆ هێزێكی درۆزن و دروشمباز، چونكە كێشەی سەرەكی كۆمەڵگای ئێمە لەچەندایەتی حزبدا نیە، ئەگەر لەهەمو بوارەكانی ژیاندا نەبوو و كێشەداربین لەژمارەی حزبدا دەوڵەمەندین، كێشەی گەورەی ئێمە لەڕاستگۆیی و چۆنایەتی حزبەكاندایە لەگەڵ دروشم و پرنسیپەنیان لەلایەكەوە و چەشنی پیادەكردنیان لەلایەكی ترەوە.
    ناوەكان:
    1- فاروق عومەر/ سەرۆكی رێكخراوی خامتیر بۆ بەرگری لە مافی رۆژنامەنوسان
    2- حەسەن جودی/ نوسەر
    3- د. شوان عەبدوڵا/ مامۆستای زانكۆ
    4- سەرهەنگ فەرەج/ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
    5- وریا ئەحمەد/ خوێندكاری دكتۆرا لە ئەمریكا
    6- ئومێد خالید/ چالاكی مەدەنی
    7- شێروان شێروانی/ رۆژنامەنوس
    8- ئیبراهیم عەباس/ رۆژنامەنوس
    9- شەوقی كانەبی/ رۆژنامەنوس
    10- نیاز حامید/ نوسەرو رۆژنامەنوس
    11- ئالان رەئوف/ رۆژنامەنوس
    12- ئارا ئیبراهیم/ رۆژنامەنوس
    13- فەهمی نەبی/ رۆژنامەنوس
    14- كەیوان هەورامی/ رۆژنامەنوس
    15- لەتیف فاتیح فەرەج/ نوسەر
    16- كامەران ئیسحاق پەری/ رۆژنامەنوس
    17- نەوزاد شوانی/ چالاكی مەدەنی
    18خاتو نیاز عەبدوڵا/ چالاکی مەدەنی
    19- درەو مەهدی/ رۆژنامەنوس
    20- مەجید مارابی/ نوسەر و رۆژنامەنوس لە ئەوروپا
    21- ئارام مەحمود/ رۆژنامەنوس
    22- وریا حسێن/ رۆژنامەنوس
    23- پشتیوان عومەر/ رۆژنامەنوس
    24- فازل حەمەڕەفعەت/ رۆژنامەنوس
    25- فەرههاد سەمەد/ چالاکی مەدەنی
    26- جیهاد جەلال/ رۆژنامەنوس
    27- محەمەد رەئوف/ رۆژنامەنوس
    28- دڵشاد حسێن/ نوسەر
    29- نامیق رەسوڵ/ رۆژنامەنوس
    30- هادی حەمە رەشید/ نوسەر
    31- هەندرێن فەرەج هەورامی/ رۆژنامەنوس
    32- كۆساڵان عەبدولمەجید/ رۆژنامەنوس
    33- رەنجدەر گڕاوی/ چالاكی مەدەنی
    34- هونەر تۆفیق/ نوسەر
    35- دانا حەمە عەزیز/ نوسەر و رۆژنامەنوس
    36- شوان مەریوان/ رۆژنامەنوس
    37- ئاریان ئەكرەم/ رۆژنامەنوس
    38-سامان شەھابی پاییز/ڕۆژنامەنوس
    39-قەیوان مەعروف/میدیاکار
    40-ئەمین حاجی زەڵمی/چالاکی مەدەنی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەمە بزوتنەوەی گۆڕان نییە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top