وته‌بێژى نوسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكرد كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌ر له جه‌ژنى نه‌ورۆز دابه‌شده‌كرێت و هه‌ر له‌و كاته‌شدا گه‌شتى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژى نوسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ دواڕۆژ وتی "به‌ر له جه‌ژنى نه‌ورۆز مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه وردبینى له مووچه‌كانیاندا كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه ده‌نێردرێت و ئه‌و دابه‌شكردنه‌ش له‌رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌كرێت و هه‌مان ئه‌و سیستمه‌ى له حكومه‌تى ناوه‌ندى جێبه‌جێده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستانیش جێبه‌جێده‌كرێت".
سه‌عد حه‌دیسی لەو لێدوانەیدا بۆ دواڕۆژ وتیشى "به‌ر له جه‌ژنى نه‌ورۆز گه‌شتى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".