وەزارەتی دارایی مووچەی پەروەردەو چەند وەزارەتێکی تر دابەشدەکات
بڕیاره دواى ته‌وابوونى مووچه‌ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم ده‌ست بهداشكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت "پێش هاتنى نه‌ورۆز مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و چه‌ند وه‌زاره‌تێكى دیکە ده‌درێت".
به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستیكه‌وتووه دواى ته‌واوبوونى مووچه‌ى مانگى ئازارى 2017ى خانه‌نشینان، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان به دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كردوومانه ده‌ركه‌وتووه تاكو پێش نه‌ورۆز مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌درێت".
وتیشى "به‌دڵنیاییه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم له‌پێش وه‌زاره‌ته‌كانى تره‌وه ده‌بێت و پێش نه‌ورۆز مووچه‌یه‌كى تر وه‌رده‌گرێت".
هه‌فته‌ى رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان نوێنه‌رانى پارێزگاى سلێمانى و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و دارایى هه‌رێم بڕیاردرا بۆ شكاندنى بایكۆت لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێش وه‌زاره‌ته‌كانى دیکە بێت و ده‌رماڵه‌یه‌كى هاندانیش دابه‌شبكرێت.
بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگێكى فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به 580 ملیار دینار هه‌یه، به‌ڵام له‌ئێستادا 475 ملیار دینار به چه‌ند قۆناغێك به وه‌زاره‌تى دارایى ده‌درێت