چۆنیەتى هەڵبژاردنى ڕەنگى جلوبەرگ بە پێى ڕەنگى پێست و قژ زۆر گرنگە، شارەزایانى بوارى فاشیۆن و جوانکارى پێیانوایە ئەو خانمانەى ڕەنگى پێستیان تۆخ و ئەسمەرە پێویستە ئەم ڕەنگانە لە ڕێکخستنى جلوبەرگ و ئێکسسوارەکانیاندا بەکارهبێنن:
-پەمەیى گەرم:
ڕەنگى پەمەیى تۆخ و گەرم گونجاوە بۆ ئەو کەسانەى ڕەنگى پێستیان تۆخە و پێویستە خانمانى ئەسمەر هەمیشە چەند پارچەیەک جلو بەرگى لەم ڕەنگەیان هەبێت.
-نیلى:
زۆر کەس پێیانوایە گەر پێستیان ئەسمەر بێت و قژیان ڕەنگى تۆخ بێت نابێت ڕەنگى تاریک بپۆشن بەڵام لە جیهانى فاشیۆندا یاسایەکى بەمشێوەیە نییە و ڕەنگى نیلى یەکێکە لە ڕەنگە هەرە گونجاوەکان بۆ ئەسمەرەکان.
-زەردى کراوە:
لەبەر کردنى پۆشاکى ڕەنگى زەردى کاڵ و کراوە بوێرى دەوێت و ئەو کەسانەى پێستیان ئەسمەرە ئەم ڕەنگەیان جوانتر لێ دەردەکەوێت.
ڕەنگى سپى و کرێمى:
ڕەنگى سپى و کرێمى جوانییەکى تایبەت دەدات بەو خانمانەى پێستیان ئەسمەرە و گرنگە لە ڕۆژە تایبەتەکاندا گرنگى بەم ڕەنگانە بدەیت.
-سور:
بێگومان ڕەنگى سور بۆ ئەسمەرەکان جیاوازە و یەکێکە لە هەرە ڕەنگە گونجاوەکان بۆیان.