• نوێ

    ئەو ئافرەتانەی پیاوان هەرگیز هاوسەرگیری لەگەل ناکەن

    ئەو ئافرەتانەی پیاوان هەرگیز هاوسەرگیری لەگەل ناکەن
     سیفەتی مرۆڤەکان لە یەکێکەوە بۆ یەکێکیتر جیاوازە، ئەو ئافرەتانەی کە بەبەردەوامی بۆڵەیان دێت یان بڕوایان بەخۆیان نییە لەو جۆرانەن کە پیاوان نایانەوێت هاوسەرگیرییان لەگەڵ بکەن.

    لە هەواڵێکی "بەزکیتۆ"دا ئاماژە بەچەند سیفەتێکی ئافرەتان کراوە کە پیاوان ئامادەنین هاوسەرگیرییان لەگەڵ بکەن ئەگەر ئافرەتێک خاوەنی ئەو سیفەتانە بێت، ئەوانیش:

     - ئافرەتێک ئیرەیی زۆر بکات

    پیاوان حەزیان لەم جۆرە ئافرەتانە نییە، کە ئیرەیی زۆری هەبێت و بەردەوام چاوی لەسەر جوڵە و کاری بەرامبەرەکانی بێت.

     - ئافرەتێک کە گرنگی بە خۆی نادات

    ئەو ئافرەتانەی کە گرنگی بە ڕووخسار و جلوبەرگیان نادەن لەلای پیاوان پەسەند نین.

     - ئەو ئافرەتەی بەبەردەوامی قسەی دەگۆڕێت و ڕاستگۆ نییە

    بوونی ئەم سیفەتە لە هەر ئافرەتێکدا هۆکارە بۆئەوەی پیاوان لێی دوربکەونەوە، چونکە پێیان وایە کە ئەو جۆرە ئافرەتانە بڕوایان بەخۆیان نییە و خاوەنی کەسایەتی سەرکەوتوونین.

     - ئافرەتی ناڕازی 

    ئەو جۆرە ئافرەتانەی کە هەمیشە گلەی و گازندەی هەیە و بەبەردەوامی خەمبارە و ناڕازییە لە بەختی خۆی لەو جۆرانەن کە پیاوان بەدڵیان نییە.

     - ئافرەتی لەخۆبایی

    ئەو جۆرە ئافرەتانەی کە لەخۆیان ڕازین و فیزییان هەیە و خۆیان لە هەمووان پێ باشترە، پیاوان زۆر ڕقیان لەم جۆرە سیفەتە دەبێتەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەو ئافرەتانەی پیاوان هەرگیز هاوسەرگیری لەگەل ناکەن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top