• نوێ

    عەفرین

    بە داخێکی گرانەوە سوپای تورکیای  ڕەگەزپەرست  چوونە ناو خاکی عەفرینەوە و دەستیان کردووە بە سوتان وتێکدانی ڕەمزەکانی کوردان و عەزێتدانی خەڵکی مەدەنی، و پیلانی  ئایندەیان تێکدانی  دیمۆگرافیا و جێنشینکردنی عەرەبی ھاوردەیە، بۆ ئەوەی خەونی گەیشتن بە دەریا لای کوردان نەھێڵن ، یەکەم گروپیش فەیلەقی حەمزەیە کە چوونەتە شارەکەوە ، ئەوەی لە ڕابردوودا حەمزەی  کوشت ھنت بنت عوتبە بوو لە ڕێگەی  وەحشەوە نەک کچی کورد ، بەڵام ئەمڕۆ وەحشەکان بەربوونەتە وێزەی کچ و ژن ومناڵی کورد و ئەم فەیلەقەی جێشی حور وەک ئەوەی خاکی کیسرایان فەتح کردبێ   ھاوار دەکەن تەکبیر تەکبیر، سەرۆکی پارلەمانەکەی عێراقیش کە ھێشتاش کەسوکارەکەی لە ناوچەی بەخوێن ڕزگار کراوی ھەرێمی کوردستان دەژین ئامادەیی عێراق پیشان دەدات بۆ ھاوکاری تورکیا لە کۆنترۆڵکردنی قەندیل دا .    با ئەوانەی ھێشتا مەستی نەشئەی حیزبایەتین لە باشور باش بزانن   نەھامەتی کورد  ئەو رۆژە دەستپێدەکات ، کە سوپای تورک و فورس و  عێراق  پێکەوە پیلانگێری لە قەندیل دەکەن ،   ئەوان  قەزیەی کورد وەک یەک پاکێج سەیر دەکەن پێتوانەبێ تۆ لە سلێمانی و دھۆک و ھەولێر  تەنھا بینەر دەبیت و پریشکی ئاگرەکەت لێ دوورە، تۆ و سەرۆک ئاپۆ و دەمیرتاش و  ھەر یەپەگەیەک یەک شتن،   ئەوە چ میلەتێکن لەبەر چاویان ئاڵاكەیان لە خاکێکی داگیرکراودا ھەڵدەکرێت و لە مزگەوتەکانەوە دوعای خێر بۆ دیکتاتۆرەکەیان ئەکەن  و ھونەرمەندەکانیان ئاھەنگی خۆشی دەگێڕن ، سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەردۆگان لە ئامەد زۆربەی ئەوکوردانە بە زۆر براون بۆ ئەوێ و پێیان وتوون ئەبێ وێنەی خۆتان بدەن بە دامو دەزگاکان  کە لە ئاھەنگەکەی ئەردۆگان ئامادە بوون ، ، ئەو کوردانەی دەنگیان بە ئاکەپە دابوو لە رابردوودا ،  لەبەر ئەوە بوو ئەردۆگان وای پیشانداوە بە رووی پرسی کوردا کراوەتەوە ، بۆیە ھەلومەرجی ئامەد پێویستە لەبەرچاو بگرین ئینجا حوکمیان لەسەر بدەین ، ئەو خەلکەی لە سلێمانی و ھەولێر بەزۆر ئەبران بۆ مەسیرە خۆ لایەنگری سەدام نەبوون ، ھێشتا دروشمی میرنشینە روخاوەکان دروشمی کوردە کە دەیانوت  ئاگرە سوورە لە خۆم دوورە، نەیانزانی بۆ ھەمویان یەک ئاگر و یەک تەنوورە.

    ڕەنج سەنگاوی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: عەفرین Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top