• نوێ

    لەباڵندەڪانەوە ژیان فێر بن

    لەباڵندەڪانەوە ژیان فێر بن..

    ئەها سروشت چەند دڵڕەقە بەرانبەریان
    زۆربەیان  لەسەرما ڕەق هەڵدێن ،یان لەبرسێتی و تینوێتیا ئەمرن  .....

    رەنگە زستان بەهەموو زریان و تۆفانێڪییەوە درێژە بڪێشێ یان هاوینێڪی گەرم و تاقەت پڕوڪێن  بەسەر بەرن ،  ڪەچی هیچ ڪام  لە دڵڕەقی و نالەباری ڪەش وهەوا  باس ناڪا بۆ بێچووەڪانی ڪە هێشتاهیچ حاڵی نەبوون لەژیان،،،،،

    ئەوان  جگە لەخۆشەویستی بۆ ژیان وعەشق بۆ فڕینێڪی ئازاد،
    هیچی تر  بەمیراتی جێناهێڵن  بۆ بێچووەڪانیان
    ئەوەیە فەلسەفەی  ژیان لای باڵندە

    ڪەچی ئێمە مێژو  بەهەموو ناشرینییە ڪانییەوە
    دین بەهەموو  ڪەم و ڪورتییەڪانییەوە
    ژینگە بەهەموو نالەبارییەڪانییەوە  ئەدەین بەڪۆڵی مناڵەڪانمانا  هەموو ناشرینییە ڪانی خۆمان  ئەڪەینە بەری  داهاتو ، ئەمڕۆ مان  ڪۆپی  دوێنێ یە  دوێنێشمان  هی پێرێ ئەوەیە
    وای ڪردووە مێژوو ئێستاو داهاتویشمان  ناڕوونە
    ڕۆژ بەڕۆژ هەڵەڪانمان تۆختر و تۆختر ئەڪەینەوە .
    نووسینی: هانامحمود

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لەباڵندەڪانەوە ژیان فێر بن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top