نەجمەدین کەریم لەیەکێتی جیابێتەوە لیستێکی سەربەخۆ ڕاگەیەنێت
نەجمەدین کەریم لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جیا دەبێتەوەو لیستێکی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێکدەھنێت تا ئیستاش بەھۆی رێگری کۆسرەت رەسوڵەوە راگەیاندنی لیستەکەی نەجمەدین کەریم دواکەوتووە,
بە پێی زانیاریەکانی Kirkuk-daily-news نەجمەدین کەریم جەند داوایەکی ئاراستەی کۆسرەت رەوسڵ کردووە لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی لە یەکێتی جیادەبێتەوە و لیستێکی سەربەخۆ دروست ئەکات لە شاری کەرکوک کە ئەو داوایەی نەجمەدین کەریم ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵی کردووە بریتیە لە : لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کەوتنی کەرکوک کۆسرەت رەسوڵ بەڵێنی جێ بەجێ کردنی ئەو داوایەی بە دکتۆر نەجمەدین کەریم داوە ,
بە پێی زانیاریەکانی Kirkuk-daily-news نەجمەدین کەریم لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی لیستەکەی رادەگەیەنێت