ئه‌حمه‌د نه‌سر جه‌رار كوڕێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵى فه‌له‌ستینییه و كوڕى نه‌سر جه‌راره كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراوه.
نه‌سر جه‌رار باوكى ئه‌حمه‌د به‌توندى ڕووبه‌ڕووى ئیسرائیلییه‌كان ده‌وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ستگیرى كرد و هه‌ردوو قاچى بڕییه‌وه ئینجا ئازادى كرد، نه‌سر له تێكۆشان كۆڵى نه‌دا و دووباره به‌بێ قاچه‌كانى ڕووبه‌رووى ئیسرائیل وه‌ستایه‌وه، بۆیه ساڵى 2002 ئیسرائیل هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كوشتیان.
دواى كوشتنى نه‌سر جه‌رار، ئه‌حمه‌د جهرارى كوڕى كاتێك گه‌وره‌بوو ده‌ستى كرد به تێكۆشان و به نهێنى چالاكى ده‌كرد، مانگى كانونى دووه‌مى 2018 توانى حاخامێكى جوله‌كه بكوژێت به‌وهۆیه‌وه چالاكییه‌كانى ئه‌حمه‌د ئاشكرابوو و ڕۆژى شه‌ممه 3ى شوباتى 2018 هێزێكى تایبه‌تى ئیسرائیل هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵى ئه‌حمه‌د به‌ڵام ئه‌حمه‌د توانى هه‌ڵبێت له‌ده‌ستیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى شوبات ئیسرائیل ڕایگه‌یاند له گوندێكى فه‌له‌ستین توانیویانه ئه‌حمه‌د جه‌رار بكوژن.

دایكى ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، تا ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌مان له مانگى ڕابردوودا نه‌مزانیبوو ئه‌حمه‌د چالاكى ده‌كات و دژى ئیسرائیل ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام سه‌ربه‌رزم پێى و كارێكى باشى كردووه.