• نوێ

    شەقی خۆتان وەشاند٫ قسوریش مەکەن لە تۆمەت هەڵبەستن و درۆکردن


    شەقی خۆتان وەشاند٫ قسوریش مەکەن لە تۆمەت هەڵبەستن و درۆکردن

    شەقی خۆتان وەشاند٫ قسوریش مەکەن لە تۆمەت هەڵبەستن و درۆکردن بۆ ئەو کارە بەعس ئاسایە کردتان٫ ۱۰ ساڵە لەسەر سەرانی مافیای یەکێتی و پارتی دەنوسم٫ جنێوفرۆش و دەم پیس نەبوم لاتان بە لێشاو دەستخۆشیتان بۆ دەناردم٫ بەڵام بۆ پاساو هێنانەوە بۆ شەق وەشێنەکانتان٫ بەلێشاو تۆمەتان دروستکرد٫ هەر گیز باوەڕم بەوە نەبووە دەمانچەیەکیش لەگەڵ خۆم هەڵگرم٫ جگە لە پێنوس باوەڕم بەهیچیتر نەبووە٫ بێباکبوم لە کوێدا قەرزی مردن دەدەمەوە و دەکوژرێم٫ چەندین جار لە لێواری مەرگ گەراومەتەوە٫ ئەمەشم لە پێناو گەڕاندنەوەی کەرامەت و شکۆ بۆ مرۆڤی کورد کردوە٫ جگە لە سەر ئێشە و ناسۆر و ناخۆشی  بۆ کەس و کار و خانەوادەکەم هیچیترمان نەچنیوەتەوە٫ سەرەڕای ئەوەش تیرۆری مەعنەوی کراوین پیسترین جنێو و سوکایەتی بەکەس و کارم دراوە و قەبوڵیشم کردوە٫ چونکە دەزانم ئازادی ڕادەربڕین و حەقبێژی باجی خۆی هەیە٫ ئەوپەڕی ترسنۆکی و جەبانییە بە چوار کەسەوە پەلاماری کەسێکی وەک منیانداوە کە هەردوو قاچم شکاوە. لە کاتێکدا دەسەڵات شکۆی خۆیانی شکاندوە ناتوانن ورتەیان لەدەم بێتە دەرەوە. ئەو پەڕی بێشەرمیە دوای کارە ترسنۆکانە کردیان حاشای لێدەکەن٫ هێندە ترسنۆکن چون کامیرای بیناکەیان سڕیەوە کە هەموو شەق وەشاندنەکانیانی تۆمارکردبوو.
    ئەوانەی لە حەقیقەت هەڵدێن٫ ڕۆژێک دێت حەقیقەت یەخەیان دەگرێت و دادگایان دەکات٫ ئەو کات پەنجەی پەشیمانی دەگەزن هیچ دادیان نادات. بێباکم لە هەموو ئەوتۆمەتانەی کە پاسەوانەکانی شەق وەشێنەکان هەڵیدەبستن٫ چونکە وەک قەندیل سەرم بەرزە کە ئازادی و کەرامەتی خۆم نافرۆشم و بە هیچ دەسەڵاتدار و حیزبێک
    ئەوە منیم خۆم بە پارتی و یەکێتی فرۆشتبێت٫ ئەوە ئەو شەق وەشێنانەن کە هەزار ماستاوچێتیان کرد ببێت بە جێگری دووەمی کەریم سنجاری و هەموو بێکەرامەتیەکی قەبوڵکرد٫ ئەوە ئەوانن ملی هەزاران کەس دەشکێنن بۆ پەرلەمانتاری و وەزیری٫ شەوان لە گەڵ بەرپرسەکانییەکێتی سەرخۆش دەبن و بە ڕۆژێش جنێویان پێدەدەن

    سەباح عەلی قارەمان

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شەقی خۆتان وەشاند٫ قسوریش مەکەن لە تۆمەت هەڵبەستن و درۆکردن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top