چیرۆکی 3 دزه‌که !!!!
_____________________
گۆڕینی هزر و مێشك
چه‌ند دزێك هه‌ستان به بڕینی بانقێك یه‌کێکیان هاواری کرد: که‌س نه‌جوڵێت پاره‌که هی ده‌وڵه‌ته به‌ڵام ژیانتان هی خۆتانه!! هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو بانقه‌که بوون به بێ ده‌نگی له سه‌ر زه‌وی ڕاکشان
- ئه‌مه پێی ده‌وترێت گۆڕینی هزر و مێشك چۆنیه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و کاردانه‌وه‌ی که‌سانی به‌رامبه‌رت
ئه‌زموون خیبره
_
دزه‌کان ڕۆیشتن و پاره‌یه‌کی زۆریان برد یه‌ک له دزه‌کان که به ته‌مه‌ن بچوکتر بوو وه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر بوو له به‌ڕێوه‌بردن و کارگێری به دزه‌که‌ی تری وت که هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی بوو برا گه‌وره با پاره‌که بژمێرین بزانین چه‌ندمان ده‌ستکه‌وتووه دزه به ته‌مه‌ن گه‌وره‌که وتی تۆ زۆر گێلی ئێمه ئه‌و هه‌موو پاره زۆر چۆن بژمێرین؟! ئه‌مشه‌و له ته‌له‌ڤزیۆن پێمان ده‌ڵێن چه‌ند پاره دزراوه له‌و بانقه!!
- ئه‌مه پێی ده‌وترێت ئه‌زموون خیبره له ڕۆژگاری ئێستاماندا ئه‌زموون گرنگتره له بڕوانامه‌ی سه‌ر کاغه‌ز
_
مه‌له‌کردن له گه‌ڵ شه‌پۆله‌کان
پاش ڕۆشتنی دزه‌کان به‌ڕێوه‌به‌ری بانق به سه‌رپه‌رشتیاری بانقی وت که ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بکات به خێرایی سه‌رپه‌رشتیار به به‌ڕێوه‌به‌ری وت ڕاوه‌سته... ڕاوه‌سته با ئێمه‌ش چه‌ند ملیۆن دۆلارێك بۆ خۆمان ببه‌ین و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر کرداری دزیه‌که ئه‌ژمار بکه‌ین
- ئه‌مه پێی ده‌وترێت مه‌له‌کردن له گه‌ڵ شه‌پۆله‌کان هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارێکی نه‌خوازراو به قازانجی خۆت هه‌ل قۆستنه‌وه
_
به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری بانقه‌که زۆر دڵخۆش بوون و به پێکه‌نینه‌وه ده‌یانوت شتێکی زۆر باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو مانگێك دزی له بانقه‌که بکرێت
ئه‌مه پێی ده‌وترێت هه‌ل قۆستنه‌وه
ڕۆژی دواتر ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان بڵاویان کرده‌وه که 100 ملیۆن دۆلار له بانقه‌که دزراوه. دزه‌کان هه‌ستان به ژماردنی پاره‌که به‌ڵام ته‌نها 20 ملیۆن دۆلار بوو دزه‌کان زۆر توڕه‌بوون و بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕی که ئێمه ژیانی خۆمان خسته مه‌ترسیه‌وه بۆ ته‌نها 20 ملیۆن دۆلار که‌چی به‌ڕێوه‌به‌رانی بانقه‌که بێ ڕشتنی دڵۆپه ئاره‌قه‌یه‌ک 80 ملیۆن دۆلاریان ده‌سکه‌وتووه - یه‌ک له دزه‌کان وتی وا دیاره زۆر باشتره خوێنده‌وار بیت له‌وه‌ی ببیه دزی بانق!
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Item Reviewed: چیرۆکی 3 دزه‌که !
Rating: 5
Reviewed By: hataw magazin